نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پسپۆڕانی ئابووری.. چاكسازییەكانی حكوومەت هۆكارێكی سەرەكی سەركەوتنی پارتییە

پسپۆڕانی ئابووری.. چاكسازییەكانی حكوومەت هۆكارێكی سەرەكی سەركەوتنی پارتییە

لە دوواین هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پارتی دیموكراتی كوردستان، توانی بە حزبی ژمارە یەكی عێراق و كوردستان بمێنێتەوە 33 كورسی بەرێتەوە، پسپۆڕانی ئابووری دەڵێن، چاكسازییەكانی حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی هۆكارێكی سەرەكی سەركەوتنی پارتییە.

خالید حەیدەر،پڕۆفیسۆری یاریدەدەر ماموستای زانكۆی سلێمانی، ڕاگەیاند، چاكسازی لە هەموو سیكتەرەكان دەبێت ئەنجامبدرێت خەرجی كەمكراوەتەوە،هاوسەنگی دروستببێت لە نێوان خەرجی و داهات كۆمەڵێ هەنگاوی باشی ناوە،فەرمانبەرانەی زیادەن لە دامەزراوەكان لە زانستی ئابووری پێ دەوترێت بێكاری شاراوە ڕاژەیەكی دەگوازرێتەوە بۆ دامەزراوەیەك پێویستیان پێیەتی،كاتێك حزب لە حكوومەت چاكسازی دەكات لە ڕێگەی كادیرەكانی ناردوویەتی،متمانەی هاووڵاتییان بەدەست دەهێنێت لە هەڵبژاردنی داهاتوو دووبارە دەنگێكی زیاتر بەدەست بهێنێت.

وتی،كاتێك خەڵك چاودێری حزب دەكات لەماوەی چوارساڵەی حكوومڕانی دەكات بەگشتی هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی حكوومەت دەكات، ئەدای نوێنەرانی حزب لە پەرلەمان و حكوومەت باشبوو جارێكی تر زیاتر دەنگی پێدەدەنەوە،بەڵێ پارتی دەنگ و كورسی زیاتری هێناوە كادیرەكانی پارتی لە حكوومەت كاری باشیان كردووە خەڵكی متمانەیان بەوەهەیە كە ئەو حزبە دۆخی ئابووری باشتر بكات.

دەكرێت تاكو هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان پارتی وەك پێكهێنەری حكوومەت هەوڵبدات متمانە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی بایكۆتی هەڵبژاردنیان كردبوو ئاشتیان بكاتەوە لە ڕێگەی كۆمەڵێ هەنگاوی زانستی و ئابووری ژیانی خەڵكی باش بكات دڵنیام خەڵكیش دەڕۆنە سەرسندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی دەدەن،خالید حەیدەر وای گوت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *