نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئەبوبەكر عەلی: ڕوداوەكانی عێراق چاوەڕوان كراو بوون لە دوای هەڵبژاردن

ئەبوبەكر عەلی: ڕوداوەكانی عێراق چاوەڕوان كراو بوون لە دوای هەڵبژاردن

ئەبوبەكر عەلی نوسەرو سیاسەتمەدار، ڕاگەیاند:”ئەوەی ڕودەدات چاوەڕوان كراوبوو پێش هەڵبژاردنەكان قسەم لەسەری كردووە،هەڵبژاردنەكان عێراق دەخاتە بەردەم چارەنوسێكی نادیارەوە بەتایبەتی ئەوەی پێوەندی هەیە بەو هێزانەی نزیكە لە حەشدی شەعبی و ئێرانەوە،بێت و دەرئەنجامی هەڵبژاردن بەدڵیان نەبێت و پێیان وابێت ناتوانن پێگە و ئیمتیازاتەكانیان بپارێزن،ئەوكاتە بەشێوەیەكی تر مامەڵە لەگەڵ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكەن،دەیانەوێت وەرەقەكان تێكەڵ بكەن و یاساكان تێك بدەن،فشار دروست بكەن بۆ قەرەبووی پاشەكشەیان،ئێستە عێراق لەبەردەم دوو ڕیانێكدایە هەڵبژاردن كراوە،گۆڕانكاری هەندێك ڕوداوە دوو هێز و ئیرادە كاردەكەن ئیرادەیەكیان دەیەوێت،هەڵبژاردنەكە بكەن بەسەرەتای قۆناخێك لاینی كەم لەناو شیعەكان سەدرییەكان ببنە بڕیاردەری یەكەم،زۆرینەیەكی نیشتیمانی لە چوارچێوەی عێراق دروست ببێت لەو چوارچێوەی سەدر دەیەوێت،ئیرادەی دووە هێزەكانی نزیك لە حەشدی شەعبی ئەوانەی خۆیان ناوناوە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بەتایبەتی هادی عامری و نوری مالیكی گروپەكانی حەشدی شەعبی دەیانەوێت هەمان دەوڵەتی جارانی تەوافقیبێت بەشداری كاریگەریان لە دەوڵەتەكەداهەبێت و پێگەكەیان نەدۆڕێنن.

درگا لەسەر زیاتر لە سیناریۆیەك هەیە هێشتا زووە فشارەكان زیاتر دەبن،دەكرێت بڕوات بەرەو توندوو تیژی، دەشكرێت سازش ڕوبدات،ئاسان نییە ئەوەی لە هەڵبژاردن بەدی هێندراوە قووت بدرێت،بڕوام واش نییە بەڕێبەرایەتی سەدر و حكوومەتی زۆرینە پێك بهێندرێت،كێشەكانی عێراق چارەسەر نابێت،عێراق ناچێنە قۆناخێكی نوێوە بەڵام هەندێك گۆڕانكاری ڕودەدات.

كورد مەحكوومە بە كۆمەڵێ جەبری سیاسی ناتوانێت بە ئازادی ژمارەی كورسییەكانی بەكاربهێنێت و بڕیار بدات، نمونە ئازاد نییە كورد بڕیاربدات لەگەڵ سەدرییەكان زۆرینەی پەرلەمانی دروست بكات حكومەت پێكبهێنن گوێ نەدات بە هەڵوێستی ئێران و نوری مالیكی و هادی عامری،تەنانەت لە دووای پێكهێنانی حكوومەت ئەگەر پیچەوانەی خواستەكانی كوردیش بوبن وەرەقەی كشانەوە لەحكومەت بەكار بهێنێت.

وتیشی،كورد ڕاستە وەك كۆمەڵێك هێز و فڕاكسیۆن دەڕواتە بەغدا بەڵام لەڕاستیدا،پێكهاتەیە دەبێت هەموو هێزە كوردییەكان هۆشیاربن فڕاكسیۆنی پێكهاتەیەكی دیاری كراون ئەگەر خودی بەرنامەی حزبەكانیش پێوەربێت كۆمەڵك بابەتی گرنگ و ستراتێژی هەیە،پێوەندیان بە بەرژەوەندییە گشتییەكان و چارەنوس و ئایندەی هەرێكی كوردستان و دەست كەوتەكانەوە هەیە ئەركی سەرشانی حزبی و ئەخلاقییانە لە چوارچێوەیەكدا كۆبنەوە هاوكاری یەكتری بكەن و یەكدەنگبن هاوستراتیژ و یەكڕیزبن ڕۆڵدەبەش بكەن لە پێناو ئامانە هاوبەشەكەیان بەدەر لەوە پێچەوانەی بەرنامەی ھەڵبژاردنی خۆیان كاریان كردووە.

بەگرنگی دەبینم پارتی و یەكێتی هاوپەییمانێك دروست بكەن لە بەغدا پارتی و یەكێتی كێشەیان نەبێت،حزبەكانی تریش كێشەی زۆریان نابێت بەشێوەیەكی گشتیش لە بابەتە نیشتیمانییەكان لەگەڵیان دەبن و دەشتوانن هەماهەنگبن،كاریگەری دەبێت بۆ كاری هاوبەش لەبەغدا لۆ قۆناخی ڕابردوودا زیانی زۆری بەركەوتووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد

  ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *