نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە: 100 ملیۆن دینار لە داهاتی نەوت بۆ مووچە زیاد بوو

بەپەلە: 100 ملیۆن دینار لە داهاتی نەوت بۆ مووچە زیاد بوو

ھیڤیدار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە لەگەڵ ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم کۆبونەتەوە و لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی پێی راگەیاندون کە ئەم مانگە 100 ملیۆن دۆلار لەداهاتی نەوت زیادیکردوە و رادەستیانکراوە بۆ پێدانی موچە.

ھیڤیدار ئەحمەد لەپەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک باسی لەوەشکردوە، رۆژی یەکشەممە “لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی کاک ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کرد، لەکۆبونەوەکەدا وەزیری دارایی وتی 350 ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت بۆ ئێمە ھاتوە بۆ دابەشکردنی موچە”.

ئەوەشی خستوەتەڕو، وەزیری دارایی باسی لەزیادبونی داهاتی نەوت کرد، بەجۆرێک لەئێستادا 100 ملیۆن دۆلار لە داھاتی نەوت زیاد بوەو دەدرێتە وەزارەتی دارایی تاوەکو بۆ دابەشکردنی موچە خەرج بکرێت.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی چین دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 9/21 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *