وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، له‌ژێر چاودێریی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، وێستگه‌یه‌كى مۆبایل (گواستنه‌وه) ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8/11/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “كاتژمێر 10 و 30 خوله‌كى به‌یانیی سبه‌ى سێشه‌ممه، له‌ژێر چاودێریی مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى وه‌زیرى كاره‌با و پارێزگارى هه‌ولێر، وێستگه‌ى مۆبایلى دیبه‌گه له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه”.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پڕۆژه‌كه به گوژمه‌ى دوو ملیار و 15 ملیۆن دینار و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیاى (پاڵۆس) و (گرشین)، جێبه‌جێ كراوه.
بەپەلە
شاخەوان عەبدوڵا مژدەی دامەزراندنی 900 دەرچووی زانكۆ رادەگەیەنێت
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق مژدەی دامەزراندنی زیاتر لە 900 دەرچووی بەشە پزیشكییەكانی راگەیاند و ئاماژەی …