نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / باراک ئۆباما ئامۆژگارییەکانی میشێلی هاوسەری بۆ هەموان باس دەکات

باراک ئۆباما ئامۆژگارییەکانی میشێلی هاوسەری بۆ هەموان باس دەکات

باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند نهێنییەکی نێوانی لەگەڵ میشێلی هاوسەری دەدرکێنێت، بە مانایەکی دیکە ئامۆژگارییەکانی میشێل بۆ هەموان باس دەکات.

باراک ئۆباما دەبێتە میوانی ماڵپەری (CBS)ی ئەمریکی و تێیدا باس لەوە دەکات کە چەندینجار میشێلی هاوسەری ئامۆژگاری دەکات، هەڵە و چەوتییەکانی ژیانی ڕۆژانەی بۆ دیاریدەکات.

لە یەکێک لە گێڕانەوەکانیدا باراک ئۆباما دەڵێت “میشێلی هاوسەرم هەندێکجار گوێ بۆ گۆرانییەکانی بروس سپرینگستین ڕادەدێرێت، دەیەوێت لە مانای تێکستەکانی تێبگات و هانی منیش دەدات کە گوێ بۆ ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە بگرم”.

لە درێژەی گێڕانەوەکانیدا ئۆباما ئاماژەی بەوە کردوە کە میشێل ئامۆژگاری کردوە لە تێکستی ئەو گۆرانیانەوە فێری ئەوە ببێت کە لە مانای شکست و سەرلێشێواوییەکانی تێبگات، پێیڕاگەیاندوە کە ئۆباما پێویستی بەو تێگەیشتنە هەیە.

ئۆبامای سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکان بە سەرنجەوە ئامۆژگارییەکانی میشێل دەگێڕێتەوە و لە بەشێکی دیکەدا دەڵێت “میشێل پێیوتم کە لە گۆرانییەکانی سپرینستینەوە فێرم ببم کە چەوتی و نەنگی و شکستەکانی پیاو لەکوێدایە، چونکە ئەو گۆرانیبێژە زۆر بەباشی دیارییان دەکات و لێیان تێدەگات، بەڵام تۆ وەک پیاوێک بەو ڕێژەیەی گۆرانیبێژەکە لەو شکستانەی خۆت تێنەگەیشتویت”.

لە گەرمەی گێڕانەوەکاندا باراک ئۆباما پشگیریی قسەکانی هاوسەرەکەی دەکات و پێیوایە ڕاست دەکات، نەیشاردەوە کە هیچ گومانێکی لەو ڕاستیانە نییە کە میشێل درکی پێ کردوە.

لە ساڵی 1989 لە نوسینگەیەکی پارێزەران لە شیکاگۆ ئۆباما و میشێل چاویان بەیەکتر دەکەوێت و دەبنە هاوڕێ، دواتر و لە ساڵی 1992 بەشێوەیەکی ڕەسمی گرێبەستی هاوسەرگیریی نێوانیان ئیمزا دەکەن و لە ئێستادا دایک و باوکی دو کچن.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *