سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش له‌ڕێگه‌ی قه‌ناسه‌وه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر هێزێكی سوپای عێراق له‌قه‌زای داقوقی باشوری كه‌ركوك، له‌ئه‌نجامیشدا سه‌ربازێك كوژراوه، ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگاكه‌ش، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كانی خسته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیه‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش له گوندی ته‌لحه‌مه‌ی سنوری قه‌زای داقوق هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر هێزێكی سه‌ر به فه‌وجی 2ی لیوای 45ی سوپای عێراق، له‌ئه‌نجامیشدا سه‌ربازێك كوژراوه و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و گه‌ڕان و كێوماڵی گونده‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی زیاتر چاوكراوه‌یی و رێگریكردن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستان سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌ی چینیه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، 2 (دو) پۆلیس كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.