مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕایگەیاند، كاتێك هاتین ته‌نگژه‌ی ئابووری هه‌بوو، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه كێشه‌یه‌كی تری گه‌وره بوو له‌به‌رده‌ممان، به‌ڵام چاكسازی كاری سه‌ره‌كی حكوومه‌ته‌كه‌مان بوو.
مه‌سروور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له‌كاتی ته‌نگژه‌كاندا دوو ملیۆن ئاواره‌مان گه‌مارۆدا و حكوومه‌تی عێراق مووچه‌ی كوردستانی بڕی، شه‌ش مانگ پاره‌ی مووچه‌خۆرانی كوردستانی نه‌نارد، بۆیه ئێسته‌یش حكوومه‌تی عێراق سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری فه‌رمانبه‌رانی كوردستان قه‌رزاره.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ڕوونی كرده‌وه كه كه‌رتی تایبه‌ت هاوكاری حكوومه‌تی كردووه و ئێسته مانگانه ده‌توانین مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بده‌ین، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی ته‌واوی ته‌نگژه‌كان ده‌بینه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی، گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت به‌رپرسیار بێ، هه‌ندێك كه‌یسی یاسای هه‌بووه كه هه‌ندێك كه‌س دراونه‌ته دادگا.