مه‌سرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێ:” هه‌موو هه‌وڵمان بۆ ئه‌وه‌یه كه كاته‌كانی كاره‌با زیاتر بكه‌ین، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باسی ئه‌وه‌مان كرد كه تێچووی كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه و بیر له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و سێكته‌ره بده‌ین به كه‌رتی تایبه‌ت، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا چه‌ندان سایلۆ كرانه‌وه 585 هه‌زار تۆن گه‌نم له ڕێی سایلۆكانه‌وه ده‌توانین وه‌ربگرین و نیگه‌رانی جووتیارانمان نه‌هێشت، هه‌روه‌ها گرنگی زۆر به پیشه‌سازی خۆراك دراوه و ده‌مانه‌وێ هانی جووتیاران بده‌ین به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان زیاتر بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كرد، زیاتر له هه‌زار و 100 كیلۆمه‌تر شه‌قام قیرتاو كراوه، 21 پڕۆژه‌ی به‌نداو هه‌یه كه 32 ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه كه نزیكه‌ی 180 سێجا ئه‌و گل ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له كاره‌با 72 پڕۆژه كراوه و له شاره‌وانییه‌كانیشدا 150 پڕۆژه زیاتر هه‌یه.
مه‌سروور بارزانی گوتی، پێشتر 25 هه‌زار تۆن گه‌نمه‌شامی له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هات ئێسته كوردستان توانای 400 هه‌زار تۆن گه‌نمه‌شامیمان هه‌یه و جووتیاران دڵخۆشن به‌و هاندانه .
هه‌روه‌ها گوتی، گه‌نده‌ڵی زۆر كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت به‌رپرسیار بێ، هه‌ندێك كه‌یسی یاسای هه‌بووه كه هه‌ندێك كه‌س دراونه‌ته دادگا.
“پلانمان هه‌یه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می غاز له كوردستان و پلان هه‌یه بۆری بۆ دروست بكه‌ین، بۆیه زۆربه‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی خۆمان به‌كار ده‌هێنین و خواستی من ئه‌وه‌یه كه بتوانین گرنگی زۆر به سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بده‌ین به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شه‌كانی تری عێراق و توركیا بیانه‌وێ ده‌توانن غاز له ئێمه بكڕن” مه‌سروور بارزانی وای گوت.