نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / مەسروور بارزانی بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی کەسوکاری شەهیدان

مەسروور بارزانی بەردەوام دەبین لە خزمەت کردنی کەسوکاری شەهیدان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئۆکتۆبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە خێزان و بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم خدر هێرۆیی کرد .

سەرۆکی حکومەت ستایشی قوربانیدان و لەخۆبردوویی و نیشتمانپەروەریی بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە کار و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان.

لە بەرامبەردا بنەماڵەی شەهید ئیبراهیم هێرۆیی ، سوپاس و پێزانینی خۆیان، بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت لە کەسوکاری شەهیدان دەربڕی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *