نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / درۆیەکی گەورەی شاسوار عەبدولواحید دەرکەوت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو شتێکی ئاشکراکرد

درۆیەکی گەورەی شاسوار عەبدولواحید دەرکەوت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو شتێکی ئاشکراکرد

پەرلەمانتارێکی لیژنەی سەرچاوە سروشتییەکان، شاسوار عەبدولواحید بە کەسێکی “درۆزن” وەسف دەکات و دەڵێ ئەو لێشاوی درۆیەی شاسوار دەستی پێکردووە سەبارەت بە گرفتی بەنزین، بۆ ئەوەیە دزی و قەرزەکانی لەبیر خەڵک بباتەوە.

جیهاد حەسەن، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: “ئەو نماییش و پروپاگەندانەی کە شاسوار عەبدولواحید دەیکات، ئامانجی لێی هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و شاردنەوەی دزی و قەرز و خراپییەکانیەتی.

، ئەو پروپاگەندەیەی شاسوار سەبارەت بە نرخی بەنزین بڵاوی کردووەتەوە و بانگەشەی بۆ دەکات، جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی دیکە نییە، چونکە بەنزین پێویستی بە کڕینە و نرخەکەی دیاریکراوە”.

گوتیشی: “حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە هەر کەسێک بەنزین هاوردە بکات و بە نرخی ٥٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک بیفرۆشێت بە هاووڵاتیان، ئەوا گومرگی لەسەر هەڵدەگیرێت، کەچی شاسوار دەڵێ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەتی کردووەتەوە کە بەنزین هاوردە بکات ئەو قسەیەش درۆیە و راست نییە، ئەگەر راست دەکات بە بەڵگەوە ئاشکرای بکات کە بەنزین لە کوێ هاوردە دەکات.

بەپەلە

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باسی مووچە كرا

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *