دوای بڕیاری لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ بەستنی ماسك بە ناچاری بۆ مامۆستا‌و قوتابیان، زانکۆی راپەڕین بڕیاریدا، مامەڵەی هیچ فەرمانبەرێك رایی نەکرێت، ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا وەرنەگرێت .
له فه‌رمانێكدا كه واژۆی سه‌رۆكی زانكۆی به‌سه‌ره‌وه‌یه و ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كۆلیژ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به‌و زانكۆیه كراوه، جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كه له رێكه‌وتی 1ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021ـه‌وه ته‌واوی كۆلیژ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌ی هیچ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رێك رایی ناكرێت، ئه‌گه‌ر كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێ نه‌بێت.
بەهۆی زۆر بوونی ڕێژەی کۆرۆنا چەندین دامەزراوەی دەوڵەت وەرگرتنیڤاکسینی کۆرۆنایان کرد بە ناچاری.