حکوومەتی عێراق 172 خێزانی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی لە گەڕاندەوە وڵاتەکەی و لە سنووری پارێزگای نەینەوا نیشتەجێیان دەکات.
ئەو 172 خێزانەی چەکدارانی داعش بە 10 پاس، گەیشتنە کەمپی جدعە لە باشووری شاری مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا.
لە دەروازەی سنووریی رەبیعە لە پارێزگای نەینەواوە دەگەڕێندرێتەوە عێراق.
پێشتریش لە سەرەتای مانگی 5ـی 2021، 101 خێزانی چەکدارانی داعش کە پێکهاتبوون لە 385 ژن و منداڵ، گەڕێندرابوونەوە عێراق و لە کەمپی جدعە نیشتەجێ کرابوون.
ئەو خێزانانە دوای کوژرانی هاوسەرەکانیان لە شەڕەکانی داعش، لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ـەوە لە کەمپی هۆڵ جێگیر کرابوون.
کەمپی هۆل لە سنووری شاری حەسەکەیە لە رۆژئاوای کوردستان و زیاتر لە 60 هەزار ژن و منداڵی چەکدارانی داعش لەخۆ دەگرێت، کە زیاتر لە نیوەیان هاووڵاتیی عێراقین.