وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی دا كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت پۆلیسی شاری مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر ته‌لاری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌و شاره.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتراوه “باوه‌ڕ ده‌كه‌یت یان نا، ئه‌ندامێكی باڵیۆزخانه‌كه ته‌لاری باڵیۆزخانه‌كه و خوێندنگایه‌ك كه سه‌ربه ته‌لاره‌كه بوه، فرۆشتوه و پۆلیسیش داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌لاره‌كه ده‌كات”.
له‌سه‌ر ڤیدیۆكه، ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و رایگه‌یاند “ئه‌و ڤیدیۆیه كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2013 و په‌یوه‌ندیی به‌و خوێندنگه عێراقییه‌وه هه‌یه كه له مۆسكۆیه.
وتیشی هه‌ماهه‌نگی له‌وباره‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی باڵا كراوه و سه‌لمێندراوه كه له‌م دۆسیه‌یه‌دا ماف لای عێراق بوه چۆن هەڵسوکەوت بە تەلارەکەوە بکات.