نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بووجەیەکی گەورە بۆ هەزاران پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابینکراوە

بووجەیەکی گەورە بۆ هەزاران پڕۆژەی خزمەتگوزاری دابینکراوە

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان.

لەبارەی پڕۆژەكانی سێكتەری شارەوانی، ساسان عەونی ئاشكرای كرد، تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، ئێستا 469 پڕۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە 2 ترلیۆن و 120 ملیار دینارە و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەبارەی پڕۆژەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو پڕۆژانە بەشێكیان پڕۆژەی بەردەوامن و بەشێكی دیكه‌یان تازە دەستبەجێبەجێكردنیان كراوە و كاریان تێدا دەكرێت و بەشێكیشیان تەواو كراون.

بەپەلە

بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەردەم ئاوێنەی ڕەخنەدا: لە قەیرانی سەرکردایەتییەوە تا پاشەکشەی فیکری

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، وەک یەکەمین ڕێکخراوی چەکداری و سیاسیی ئیسلامی لە باشووری کوردستان (کە لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *