نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / چاکسازی لە خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامی سەنگەر دەستی پێکرد

چاکسازی لە خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامی سەنگەر دەستی پێکرد

خانەنشینی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت، ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە پلەی وەزیریان هەبووە، بەپێی خزمەتی شاخ و خەبات ئیمتیازیان بۆ دادەنرێت. ئەو كەمئەندامانەی سەنگەر سكاڵایان هەبووە، دەدرێنەوە لیژنە.

فەتحوڵا سووسێی جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان، راگەیاند، فایلەكانی خانەنشینیی سەربازی بەپێی یاسای چاكسازی دەستی پێ كردووە، داوا لە ساڵەكانی خزمەتیان كراوە، ئەوەی كە بە كردار پێشمەرگە بووە، جیا دەكرێنەوە و ئەوانەش پێشمەرگەی ناكرداری دێرین بوون، جیا دەكرێنەوە و بەپێی یاسای ژمارە 34 و 38 خانەنشین دەكرێن.

ئەو باسی لەوەش كرد، ئەو دوو یاسایە تایبەتن بە پێشمەرگە و خانەنشینی پێشمەرگە و ئیمتیازەكان لەسەر ئەو دوو یاسایە دادەنرێت، چونكە پێشنیاریان كردووە ئەو پێشمەرگە دێرینانەی كە پێشمەرگەی شاخ بوون و لە پێشمەرگایەتیدا بوون، لەبەر ئەو خەبات و تێكۆشانەی كە پلەی وەزیریان پێ دراوە، بەركەوتەیان بەپێی ئەو دوو یاسایە دەبێت. جگە لەمە ساڵی خزمەتی پێشمەرگە دێرینەكان بەو جۆرە دادەنرێ كە خەباتی شاخی كردبێت، ئەگەر لە دوای ساڵی 1991 بووبێت هەر بۆی دادەنرێت، ئەوكاتە مووچەكانیان بەپێی ساڵی خزمەت دەبێت و دەردەكەوێت چەند وەردەگرن.

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێم ئاماژەی دا، ئەوانەی كەمئەندامی سەنگەر بوون، درانە لیژنە. ئەوانەی سكاڵایان لە بڕیاری لیژنە هەبوو، دوو هەزار پێشمەرگە بوون لە كۆی هەشت هەزار، داوایان كرد دووبارە بدرێنەوە لیژنە و ئێستە پرۆسەكە دەستی پێ كردووەتەوە، هەفتانە 50 كەمئەندامی سەنگەر دەدرێنەوە لیژنە و رەنگە تێیاندا بێت بە هەڵە بڕیاری لەسەر درابێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی: هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان زیانی بۆ هەموو هاووڵاتییانی عێراق هەیە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە وەزیری كارەبای عێراق دەكات و رایدەگەیەنێت، کە هێرشکردنە سەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *