ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار له حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌ولێر دانرا.
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، “له ساڵی 2014دا دوو ملیۆن ئاواره‌ی عێراق و سووریا ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، یه‌ك ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر تا ئێسته له كوردستان ماون، جێی داخیشه به‌هۆی خراپی باردودۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كانیان، ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.”
زیاتر هاتووه، “هیوادارین ئاسایشی ئه‌و شوێنانه به‌رقه‌رار بن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه ته‌واوی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و پێگه‌ی خۆیان، به‌هاوكاری ڕێكخراوه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هان ده‌درێن بگه‌ڕێنه‌وه.”
ئاماژه‌ی دا، “تا یه‌ك ئاواره ڕازی بێت له‌م كه‌مپانه ژیان به‌سه‌ر ببات، ده‌رگای كه‌مپه‌كان داناخه‌ین، تا ئێسته 250 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری له هه‌رێمی كوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌هیواین ئه‌وانیش به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یه یارمه‌تییان بدات تا بگه‌ڕێنه‌وه، ماوه‌یه‌كه هه‌ست به‌وه ده‌كرێ وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش به ڕه‌چاوكردنی دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ئابووری، هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان ناكه‌ن”.
دووپاتی كرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی فیدراڵ و وڵاتانی كۆمه‌كبه‌خش و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانمان به‌رانبه‌ر ئاواره و په‌نابه‌ران جێبه‌جێ بكه‌ین”.
“كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری تۆماركردنی ئاواره و په‌نابه‌ران زۆر گرنگه، بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاریی جیاواز و ڕاوێژی یاسایی، ئاواره و په‌نابه‌ر ده‌بوو سه‌ردانی چه‌ند شوێنێك بكه‌ن، بۆیه ئێسته له یه‌ك په‌نجه‌ره‌وه ته‌واوی گرفته‌كانیان له‌م سه‌نته‌ره به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ده‌بێت.” وه‌زیری ناوخۆی وای گوت.
ڕوونی كرده‌وه، “به‌هیوام له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا، ئاواره و په‌نابه‌ر نه‌مێنێت و هه‌موویان بگه‌ڕێنه‌وه شوێن و پێگه‌ی خۆیان.”
به‌هۆی شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا ، ژماره‌یه‌كی زۆر ئاواره و په‌نابه‌ر ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد كه ژماره‌یان دوو ملیۆن زیاتر بوو، تا ئێسته‌یش ملیۆن و 100 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ماونه‌ته‌وه، كه زۆرینه‌یان له كه‌مپه‌كانی پارێزگای دهۆكن.