نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / نوێنەری خۆیشی بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان دیاری كردووە

نوێنەری خۆیشی بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان دیاری كردووە

بزوتنەوەی تاڵیبان نوێنەری خۆی بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان دیاریدەكات و داواكاریشە رێگە بە وەزیری دەرەوەی بزوتنەوەكە بدرێت لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان وتار پێشكەش بكات.
ستیفان دوجاریك وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، تاڵیبان نامەیەكی بۆ گۆتێرێس ناردووە و تیایدا داوای كردووە، لەسەر ئاستی باڵا نوێنەرایەتی لەو رێكخراوەدا هەبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، كە تاڵیبان رایگەیاندووە، محەمەد غوڵام ئیسحاق زەی، نوێنەری ئێستای ئەفغانستان لە نەتەوەیەكگرتوەكان چیتر نوێنەرایەتی وڵاتەكە ناكات و كۆتایی بە ئەركەكەی هاتووە و لە بری ئەو سوهەیل شاهین وتەبێژی تاڵیبان لە دەوحە وەك نوێنەری نوێی ئەفغانستان لە نەتەوەیەكگرتوەكان دەستنیشان كراوە.
هاوكات لە نامەكەی تاڵیبان بۆ گۆتێرێس داواكراوە، ئەمیر خان موتەقی وەزیری دەرەوەی بزوتنەوەكە رێگەی پێبدرێت لە كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان وتار پێشكەش بكات.
نامەكە بەر لە دەستپێكردنی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەكگرتوەكان رەوانە كراوە و لە لایەن گۆتێرێسەوە ئاراستەی لیژنەیەكی نۆ كەسی كراوە، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی داواكارییەكە و پێشبینی ناكرێت لە ماوەی رۆژانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی كۆمەڵەی گشتیی ئەو لیژنەیە كۆببێتەوە.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *