ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە، كازمی، سەرپەرشتی دوایین تاقیكردنەوەی تایبەت بە ئامێرەكانی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنەكانی 10ی تشرینی یەكەمی داھاتوو كردووە لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان.
پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان رایگەیاندبوو كە لە 22ی ئەم مانگە دوایین تاقیكردنەوە بۆ ئامێرەكانی دەنگدان ئەنجام دەدرێت.
لە ماوەكانی رابردوودا، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بۆ ھەڵبژاردنەكانی 10ی تشرینی یەكەمی داھاتوودا، ئامێرەكانی تایبەت بە دەنگدان و راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانی تاقی كردبوەوە.