له ئاکرێ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەکەکانی سوسنا و بیوکێ جێبەجێ دەکرێن، داواکاری هاوڵاتیان بووە حکوومەت بۆیان جێبەجێ دەکات.
مەسروور بارزانی دەڵێ، حکوومەتی هەرێم حکوومەتی خزمەت گوزارییە و هەوڵدەدات تەواوی خزمەت گوزارییەکان پێشکەش بە هاونیشتیمانیان بکات.
لەسەر پێشینەی مانگانەی سەرۆکایەتی شارەوانیی ئاکرێ بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییان و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، تیمەکانی شارەوانیی دوو پرۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی سوسنا و دروستکردنی دیواری ڕاگر لە گەڕەکی بیوکێ و هەروەها تێکەڵەڕێژکردنی شەقام جێبەجێ دەکەن.