نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی.. لە بەغدا دوو کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست دەهێنین

پارتی.. لە بەغدا دوو کورسی پەرلەمانی عێراق بەدەست دەهێنین

پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێ بانەی هەڵبژاردنی بەغدا، پایتەختی عێراق، بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەک کورسی بەدەست هێنا و بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا دەڵێت، ”کورسییەکانمان زیاد دەکات.”

شوان محەمەد، بەرپرسی لقی٥ی پارتی لە بەغدای پایتەختی عێراق، ڕاگەیاند: “لە بەغدای پایتەختی عێراق سێ کاندیدمان هەیە و لە سێ بازنە بەشداریمان کردووە، هەرسێ کاندیدەکەمان کوردن، جگە لە دەنگدەرانی کوردی بەغدا، دەنگی هاووڵاتییانی عەرەبیش بەدەست دەهێنین”.

شوان محەمەد گوتی: “ساڵی ٢٠١٨ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانیمان لە بەغدا کورسییەکی پەرلەمان بەدەست بهێنین، کورسییەکەی خۆمان دەپارێزین و چاومان لەوەیە کورسیی زیاتریش بەدەست بێنین.”

محەمەد گوتیشی: “لە پارێزگای کوت بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەین و کاندیدێکمان لەو پارێزگایەش هەیە و بەپێی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتی دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە.”

ئەوەشی گوت: ”لە ڕێگەی هەموو کەناڵەکانەوە هەوڵ دەدەین بەرنامەی پارتی بە دەنگدارانمان بگەیەنین کە بەرنامەیەکی زۆر باشە و، لە بەغدا و کوت کاندیدەکانمان کە بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، تووشی هیچ کێشەیەک نەبوونەتەوە.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *