نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پسپۆڕێكی ئابووری..چاكسازی ئابووری كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات

پسپۆڕێكی ئابووری..چاكسازی ئابووری كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات


كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێی یاساوە دەستی كردووە بە چاكسازی لە تەواوی سێكتەرەكان، پسپۆڕێکی ئابووریش دەڵێ، درێژەدان بە چاكسازی، ئابووری كوردستان بەرەوپێشەوە دەبات و لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەژاره، نابێ بانگەشەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سستكردنی هەنگاوەكانی چاكسازی.

ئاكۆ محەمەد پسپۆڕی بواری بازاڕسازی نێودەوڵەتی، ڕاگەیاند، هەنگاوەكانی چاكسازی دۆخی ئابووری كوردستان بەرەو باشتر دەبات، بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی چاكسازی، جیاوازی لە نێوان ڕەش و سپی ناهێڵرێت و چاكسازی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەژارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە ڕێكخستنەوەی مووچە و دەرماڵەكان و بڕینی مووچەی ئەو كەسانەی شایستەی ئەو مووچەیە‌ نەبوون كە بۆیان بڕاوەتەوە، پاشان كەمكردنەوەی مووچەی پلە تایبەتەكان، دەبێتە ڕێچارەیەك تا كەسە شارەزاكان بێنە پێشەوە و كاریان پێ بدرێت.

بەبڕوای ئەو ماموستایەی زانكۆ‌، “نابێ لەبەرئەوەی لە بەرەبەری هەڵبژاردنداین، هەنگاوی چاكسازی خاو ببێتەوە، ڕەنگە كەسانێك بە هۆی‌ چاكسازی زیانیان بەربكەوێت و دەنگ نەدەن، بەڵام هەزاران كەس دڵیان بە چاكسازی خۆشە و دەبێتە هۆكاری ئەوەی ڕوو لە سندووقەكانی دەنگدان بكەن”.

هەورەها گوتی، هەنگاوەكانی چاكسازی زۆر توندوتۆڵ و گەرموگوڕە و لە بەرژەوەندیی هەموو كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانە، بەهۆیەوە داهاتێكی زۆر باش دەگەڕێتەوە، ئەگەر 20%ی خەڵك دژی چاكسازی بن، ئەوە 80%یان لەگەڵ هەنگاوەكانی چاكسازین و دڵیان پێی خۆشە، بۆیە دەبێت هەنگاوەكانی چاكسازی خێراتر بكرێن.

ئەو بڕگانەی یاسای چاكسازی كە ڕۆیشتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بە بۆچوونی ئەو مامۆستایەی زانكۆ جێی دڵخۆشین‌، خەڵك داوا دەكات هەنگاوەكانی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامانجەكەی بپێكێت، بڕینەوەی مووچەی ناشایستە بۆ كەسانێك پێیان دەگوترێ بندیوار، دامەزراندنی كەسانی ناشایستە و چاكسازیكردن لێیان وا دەكات، خەڵكێكی زۆر ڕوو بكەنە كشتوكاڵ و گەشتیاری، كەسانێكی زۆر بەو هۆكارانە مووچەیەكیان بۆ بڕاوەتەوە و خۆشیان نازانن مووچەی چییە وەری دەگرن، كەرتەكانی كشتوكاڵ و گەشتیاری و ئاژەڵداری زیانی گەورەیان بەركەوتووە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *