سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی فالح فه‌یاز ئاشكرای كرد، كه 30 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه پێشتر فه‌سڵكراون، دووباره داده‌مه‌زرێنرێنه‌وه و له ڕیزی حه‌شد خزمه‌تیان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
كێشه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داده‌مه‌زرێنرێنه‌وه، پێشتر له ڕیزی حه‌شدی شه‌عبی و گرووپه میلیشیاكان كاریان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاوانی قێزه‌وه‌نیان ئه‌نجام داوه و له‌سه‌ریان ئاشكرا بووه و ده‌ستیان له كوشتنی سوننه و خۆشكردنی شه‌ڕی مه‌زه‌وی هه‌بووه، له ڕیزی حه‌شد دوورخراونه‌ته‌وه.
كازمی به ده‌ركردنی یاسای سه‌ربازی زۆره‌ملێ، ده‌یه‌وێ ده‌ستوه‌ردان و دزه‌كردنی میلیشیاكان و شوێنكه‌وتووانی ئێران له نێو سوپا و دامه‌زراوه ته‌ناهییه گرنگه‌كانی عێراق كه‌م بكاته‌وه، به بیانووی ئه‌وه‌ی گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێ ده‌هێنێته پێشه‌وه، به‌ڵام میلیشیاكان له مه‌به‌سته‌كانی تێ ده‌گه‌ن، بۆیه ڕێك پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌و 30 هه‌زار چه‌كداریان له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌زه‌وی دامه‌زراند.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئه‌م كاره‌ی میلیشیاكان به په‌یامێكی ئاسایی هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵكو وه‌ك په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز بۆ كازمی ناوی ده‌برێ، بێ هیچ سڵكردنه‌وه‌یه‌ك له به‌غدای پایته‌خته‌وه میلیشیاكان ئه‌و بڕیاره ڕاده‌گه‌یه‌نن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیتر كازمی هیچ ده‌سه‌ڵات و توانایه‌كی نه‌بێت و هه‌موو شت به ویستی ئه‌وانه‌وه بێت.