نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / مەلا برادەر بە نیگەرانیەوە کابۆلی جێهێشت

مەلا برادەر بە نیگەرانیەوە کابۆلی جێهێشت

دوای دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئەفغانستان، پێکهێنانی حکومەت یەکەم وێستگەی حکومڕانیەکەی تاڵیبان بوو، بەڵام هەر لەو وێستگەیەدا ناکۆکی کەوتە نێوان سەرکردە باڵاکانی ئەو بزوتنەوەیە.
بە پێی هەواڵێکی بی بی سی لە سەر پێکهاتە و چۆنێتی کابینەی تاڵیبان ناکۆکی توند کەوتوەتە نێوان مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سەرۆکوەزیران و خەلیل حەقانی سەرپەرشتی وەزارتی کۆچبەران و دەمەقاڵێی توند لە نێوانیان روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەلا عەبدولغەنی برادەر به نیگەرانیەوە کابۆلی بەرەو قەندەهار جێهێشتووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەیبەتوڵا ئاخوندزادەی رابەری تاڵیبان کۆببێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان مەلا عەبدولغەنی برادەر لەگەڵ ئەوەدابووە کابینەیەکی فرەرەنگ پێکبهێنرێت و لایەنەکانی دەرەوەی تاڵیبانیش بەشدارییان پێبکرێت.
پێشتر بڵاوکرابووەوە کە لە ئەنجامی ناکۆکی سەرکردەکانی تاڵیبان لە سەر پێکهێنانی حکومەت، پێکدادان هاتوەتە ئاراوە و مەلا غەنی برادەر کوژراوە، بەڵام ناوبراو لە تۆمارێکی دەنگیدا ئەو دەنگۆیەی رەتکردبوەوە. 
هەر بەگوێرەی تۆمارێکی دەنگی فازڵ مەزڵوم جێگری وەزیری بەرگریی تاڵیبان، ناکۆکی نێوان سەرکردەکانی تاڵیبان دوای پێکهێنانی کابینەکە چارەسەر بووە، بەڵام دوابەدوای سەردانی حەمید فەیز سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پاکستان بۆ کابۆل سەرلەنوێ ئەو ناکۆکیانە سەریان هەڵداوەتەوە.

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *