له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ده‌بێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌پێش وه‌رزی زستان نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌شبكات.
وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ڕای گه‌یاندووه بۆ ئه‌مساڵ پێش وه‌رزی زستان نه‌وت بۆ هه‌موو ماڵێكی كوردستان دابینده‌كه‌ین و له‌پێشدا له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ین.
هاووڵاتی گوندی سیامێوه له قه‌زای پێنچوێن به چركه ده‌ڵێ:” گرنگه حكوومه‌ت بیر له دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتی ده‌كاته‌وه به‌هیواین پێش وه‌رزی زستان و باران و به‌فر بارین حكوومه‌ت نه‌وتی سپیمان بۆ دابینبكات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سوپاس بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی ڕاده‌په‌ڕێنێت ئه‌ویش خزمه‌ت كردنی هاوڵاتییه‌كانییه‌تی ئێمه پێمان وایه ئه‌م حكوومه‌ته جیاوازه له حكوومه‌ته‌كانی پێش خۆی به‌رامبه‌ر گوێ گرتن له داوای هاووڵاتییان.
ئه‌له‌ند كۆسره‌ت له ناوشاری سلێمانی ده‌ڵێ، پێویسته له‌سه‌ر حكوومه‌ت ئاوڕی جدی له ژیانی خه‌ڵكی بداته‌وه،ئه‌وه‌شی ده‌ی بینین ئه‌م حكوومه‌ته بیر له دابینكردنی پێداویستیه‌كانی هاوڵاتییه‌كانی ده‌كاته‌وه، هه‌نگاوه‌كان بۆ خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان به‌رده‌وامه و چاومان له‌كاری باشتره.
ئه‌له‌ند كۆسره‌ت زیاتر ده‌ڵێ، چه‌ند ساڵێكه نه‌وت وه‌ك پێویست دابه‌ش ناكرێت یان له‌وه‌رزی گه‌رما دابه‌ش ده‌كرا بۆیه گرنگه ئه‌مساڵ ئاماده‌كاری كراوه پێش وه‌رزی سه‌رما نه‌وت دابینبكرێت بۆ هاووڵاتییان.