جۆن كێربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا سوپای وڵاته‌كه‌ی هاوکاری ئەو هێزە خۆجێییانە دەکات کە لە ویلایەتی پەنجشیر بەرهەڵستی دەسەڵاتی تاڵیبان دەکەن یان نا؟ رایگەیاند: ”ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان کۆتایی هاتووە”، ئه‌مه‌ش به‌و واتایه‌یه كه نایانه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی لە راشیگەیاند: ”خوێن و سامانمان خەرج کرد بۆ ئەوەی ئەفغانستان دووبارە نەبێتەوە بە په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان و لەو قۆناغەشدا هاوکاربووین تا هێزەکانی ئەفغانستان دەسەڵات و توانایان لە گۆڕەپانەکەدا هەبێت، بەڵام بە روونی کەس پێشبینی ئەوەی نەکرد ئەوان نەتوانن بجەنگن”.
بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان كه ده‌ستی به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌فغانستاندا گرتووه، له‌ئێستادا له هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌ی په‌نجشیردایه كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌حمه‌د مه‌سعود فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رخۆدانی په‌نجشیردایه.
سەرەتا / جیهان / ئه‌مریكا نایه‌وێت ده‌ستوه‌ردان له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوچه‌ی په‌نجشیری ئه‌فغانستاندا بكات
بەپەلە
بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین
ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …