جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بڕی 30 ملیار دینار بۆ پڕۆژه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ته‌رخانكراوه و، زیاتر له 11 ملیار دیناری تری بۆ پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كان بووە و، 16 پڕۆژه‌ی پێ جێبه‌جێ ده‌كرێت، له 30 ملیار دیناره‌كه 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری مابوویه‌وه، 11 پڕۆژه‌مان پێشنیار كردووه و، ناردوومانه بۆ وه‌زاره‌تی پلاندانان و وه‌زاره‌تیش ئاڕاسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كردوون.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یاندووه : “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 30 ملیار دیناری بۆ ساڵی 2021 و بە مەبەستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه وه‌ستاوه‌كان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی نوێ تەرخانکرد و، 8 ملیار و 500 ملیۆن دیناریش له وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه، کە تایبه‌ته به درووستكردنی پردی تووه قووت، دیزاین و ڕێکكاره‌كانی ته‌واو بووه، ئێستا له قۆناغی ئه‌وه‌دایه بخرێته ته‌نده‌رین و به كۆمپانیایه‌ك بدرێت”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: “به به‌های 7 ملیۆن و پێنچ سه‌د هه‌زار دینار، پڕۆژه‌ی نوێن و داوای ده‌رخسته‌كراوه، ئێمه ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌كانمان بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ناردووه، وردبینی له ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌كان ده‌كرێت”.
كاوه عه‌لی زیاتر گوتی: “11 ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ پڕۆژه وه‌ستاوه‌كانه، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ندێك كێشه درووست ده‌كرێت بۆ فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له پێشتردا سه‌رفی پاره‌كه به دۆلار بووه، ئێستا بووه به دینار”.
له بوودجه‌ی پڕۆژه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، 2 ملیار و 700 ملیۆن دیناریش بۆ پڕۆژه‌ی بچووك بووه، ته‌واویان ته‌نده‌رینیان بۆ كراوه و به‌شێكیان له بوواری جێبه‌جێكردندان”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پڕۆژه‌كان له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحییه‌كانی خورماڵ و، بیاره و سیروان جێبه‌جێ ده‌كرێن، پڕۆژه‌كان له سیكته‌ره‌كانی ڕێگاوبان و قیرتاو و شاره‌وانی و، ئاو و ئاوه‌ڕۆ و زانكۆ و پرد و ڕووناکكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان دەبن”.
بەپەلە
دادگای فیدراڵی جێبەجێکردنی بڕگەیەکی تایبەت بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان ڕاگرت
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە بەرژوەندیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و فەرمانی کرد شێوەیەکی …