نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / دایکێکی ئازا.. منداڵەکەی لەنێوان کەڵبە و چنگی شێرێک دەهێنێتە دەرەوە

دایکێکی ئازا.. منداڵەکەی لەنێوان کەڵبە و چنگی شێرێک دەهێنێتە دەرەوە

دایكێکی ئازا ناوی لەنێو پەڕەکانی مێژوی ڕوداوە سەیرەکاندا بە ئاوی زێڕ دەنوسێتەوە، دوای ئەوەی منداڵەکەی لەژێر شەپۆلە توڕەکانی چنگ و کەڵبەی شێرێکی زەبەلاحدا دەهێنێتە دەرەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی (BBC)، دایكێک لە یەکێک لە ناوچە شاخاوییەکانی نزیک ویلایەتی کالیفۆڕنیا ڕوبەڕوی شێرێکی گەورە دەبێتەوە، دوای ئەوەی پەلاماری کوڕە تەمەن پێنج ساڵەکەی دەدات و هێندەی نەماوە جەستەی ئەو منداڵە هەپرون هەپرون بکات و بیکاتە ژەمەخۆراکی ئەو ڕۆژەی.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردوە دایکەکە ئازایەتی نواندوە و بە دەستێکی بۆکسە توندەکانی ئاڕاستەی ڕوخساری شێرەکە کردوە، بەدەستەکەی دیکەی منداڵەکەی لەژێر چنگی شێرەکەدا هێناوەتە دەرەوە.

ئەو منداڵە لە دەرەوەی ماڵەکەیاندا یاریی کردوە، خانوەکەیان دەکەوێتە ناوچەی (کاڵاباساس) لە چیای (سانتا مۆنیکا) لە ڕۆژئاوای لۆس نەنجلۆس، لەو ناوچەیەدا شێر و پڵنگ و ئاژەڵی دڕندە و کێوی بونی هەیە.

دایکی منداڵەکە بۆ میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردوە کاتێک لەنێو پەنجەرەی چێشتخانەکەیەوە بینیویەتی شێرەکە قۆڵی منداڵەکەی لەدەمدایە و ئامانجی ئەوەیە هەمو جەستەی کوڕەکەی پارچە پارچە بکات، هەر زو دێتە دەرەوە و بۆکسە توندەکانی ئاڕاستەی ڕوخساری شێرەکە دەکات تاکو منداڵەکەی لەژێر چەپۆکەکانیدا دەربهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسی ئەسۆشیەیتید پرێس ڕایگەیاندوە کە منداڵەکە دوچاری برینداری لە سەری و قۆڵی و چەندین شوێنی دیکەدا هاتوە بەهۆی پەلاماری شێرەکەوە، بەڵام دواجار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە.

دوای ئەو ڕوداوە دەسەڵاتدرانی ناوچەکە بڕیاریانداوە شێرەکە بدۆزنەوە، پاش گەڕانێک بەو شوێنەدا شێرەکە دەبینن و لەڕێگەی چەند گوللەیەکەوە دەیکوژن.

لەدوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵە، زۆرێک لە ئەمریکا و دەرەوەی ئەمریکا ستایشی ڕۆڵی ئەو دایکەیان کردوە، وەک یەکێک لە دایکە بەهێز و ئازاکان ناوزەدیان کردوە.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *