نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / بۆ یەكەمجار لە هەرێم ئەپڵیكەیشنێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵی سێكسی دروستدەكرێت

بۆ یەكەمجار لە هەرێم ئەپڵیكەیشنێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی گێچەڵی سێكسی دروستدەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان رایگەیاندووە، لە هەرێم كوشتن ژنان و كچان بەبیانووی شەرەف كەمیكردووە، دەشڵێت، ئەپڵیكەیشنێك بۆ گێچەڵی سێكسی و توندوتیژییەكانی دیكە دروستدەكرێت و شێوەی كاركردنی خستووەتەڕوو.
كوردۆ عومەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، “بەراورد بەساڵانی رابردوو كوشتنی ژنان لەسەر شەرەف زۆر زۆر كەمی كردووە ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە هەرێمی كوردستان یاساكە گۆڕدراوە و كوشتن لەسەر شەرەف یان بیانووی شەرەف نەماوە، كوشتن هەر كوشتنە، ئەو كەسەی ژنێك بە پاساوی شەرەف بكوژێت حوكمی هەتا هەتایی دەدرێت هەتا ئێستاش ئەو كەسانە بەر هیچ لێخۆشبونێك ناكەون، بەڵام پێشتر ئەمانە حوكمەكەیان سوك بوو.
دەشڵێت، داوامانكردووە لیژنەیەكی هاوبەش پێك بێت لە هەموو شارەكان هەر كەسێك بكوژی ژنە نەگیراوە دەبێت بە سزای خۆی بگات و وێنەیان بڵاوبكرێتەوە، چونكە زۆر تاوانبار هەیە تاوانەكە دەكەن و شوێنەكەیان دەگۆرن یان رادەكەن، بەوەش دۆزینەوەیان كەمێك قورس دەبێت.
كوردۆ عومەر باسی لەوەشكرد، سەرقاڵی دروستكردنی ئەپڵیكەیشنێكن بۆ یارمەتیدانی ئەو كەسانەی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە گێچەڵییان پێدەكرێت یان بێزار دەكرێن و كێشەیان بۆ دروست دەبێت، كە لە كوردستان ٪75ی كێشەكان بەهۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *