نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی قۆرخکاری نان دەردەکات

حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک بۆ کۆنترۆڵکردن و نەهێشتنی قۆرخکاری نان دەردەکات

ڵ

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی بەدواداچوون بۆ پرسی گرانبوونی نرخی نان و کۆنترۆڵکردنی نرخە کان و نەھیشتنی قورخکاری لەو بوارەدا، ڕۆژی یەکشەممە٢٠٢١/٨/٢٩، لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا کە تیایدا هەریەک لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەھێنان و د.عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بە داواداچوون و د.جوتیار عادل، سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و بریکاری وەزارە تی سامانە سروشتییە کان و ھەر چوار پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان بەشداربوون چەند بڕیاڕیک درا.

لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوو وەزارەتی سامانەسروشتییەکان و بازرگانی ڕاسپێردران کە نرخی گازی شلی دابین کراو بونانەواخانە و سە مونخانە کان بهێننە خوارەوە بەھەماھەنگی لە گەڵ کۆمپانیای وەبەرهێنانی غاز و بەڵێندەر و کارگەکان، وەزارەتی کارەباش نرخی ئێستای کارەبا ۲۰% بۆ نانەواخانە و سەمونخانە کان کەم بکاتەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە وەزارەتی بازرگانی بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگاکان، چاودێری چڕی ئاشەکانی ھەرێمی کوردستان بکات، بۆ ئە وەی کواڵیتی ئەو ئاردەی دەدرێت بەھاووڵاتیان دەستکاری نەکرێت و هەمان وەزارەت هەڵدەستێت بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ بۆ زامنکردنی دابینکردن و گەیاندنی بەشە خۆراکی هاووڵاتیان بە تایبەتی ئارد و سەرجەم بازگەکانیش ئاگادار دەکرێنەوە کە رێگە نەدەن بەشەخۆراکی ئاردی مانگانە بازرگانی پێوە بکرێت و بگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
هەروەها وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و ئەنجومەنی وەزیران، بۆ پێشکەش کردنی پێشنیارێکی گونجاو لە بری ئەو بڕە کرێیەی کە کۆمپانیاکانی پشکنین لەسەر سنورەکان وەریدەگرن بۆ بابەتی هاوردەکردنی ئارد، بەمەبەستی بارسووک کردنی ئەو بازرگانانەی کە ئارد هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکەن و کەمکردنەوەی نرخی ئارد لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.
سەبارەت بە کارگەکانی دروستکردنی ئاردیش لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە پێشکەش کردنی ئاسانکاری بۆ ئەم کارگانە بە مەرجێک دەبێت ئەم کارگانە بەرهەمەکانیان بە زوترین کات بخەنە ناو بازاڕی هەرێمی کوردستان بە نرخێکی گونجاو.
پارێزگاکانیش دەبێت لە ڕێگەی لیژنەی قایمقامیەتەکانەوە چاودێری و بە دواداچوونی توند بۆ نەهێشتنی گران بوونی نرخی نان و کەم نەکردنەوەی کێشی نان و سزای سەرپێچیکاران دەکەن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری
٢٠٢١/٨/٢٩

بەپەلە

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی تازە دەردەكات

ئارام عەبدوڵا : پوول خەرجیی زۆری دەوێت، چونكە لەدەرەوە چاپ دەكرا، بۆ نموونە، پوولێك 500 …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *