ئەمڕۆ یەكشەممە مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) ڕای گەیاند خۆشحاڵ بووە كە ئەمڕۆ لە هەولێر پێشوازی لە ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كرد.
هەروەها نووسیویەتی “ئه‌م سه‌ردانه جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزیی دۆستایه‌تی نێوان هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه”.
دوێنێ شەو دوای ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی كه تایبه‌ت بوو به وڵاتانی دراوسێی عێراق، ئیمانویل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێ كرا.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش ماكرۆن سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی كریستیان و پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره بوو، دواتر گه‌ڕایه‌وه شاری هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
بڕیاره دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی ماكرۆن له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی چه‌ندین پرس و بابه‌تی ستراتیجی و هه‌نووكه‌یی بكه‌ن