مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
“خەمباربووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان سەلام کۆیی”
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هۆی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كوردستان، سه‌لام كۆیی، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو كرد.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه
بۆ بنەماڵەی هونەرمەند سەلام کۆیی؛
خەمباربووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی کوردستان سەلام کۆیی، کە خزمەتێکی زۆری ھونەری کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان