نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سیاسه‌ت مه‌دارێكی كورد: پارتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان ده‌باته‌وه‌

سیاسه‌ت مه‌دارێكی كورد: پارتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان ده‌باته‌وه‌


دكتۆر مەحموود عوسمان سیاسەتمەداری دیاری كوردستان پێی وایە، هەڵبژاردن بۆ هەرێمی كوردستان جیاوازە و بە پێویستی دەزانێ هاووڵاتییان بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.

مەحموود عوسمان راگەیاندووه‌: لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بۆ ناوخۆی كوردستان ئاساییە ئەگەر بەتەنیا لایەنەكان بەشداری بكەن، بەڵام بۆ ناوچەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت مادەی 140 ئەوەی لە بەرژەوەندی كورددایە، ئەوەیە پێكەوە بتوانن بەشداری بكەن.

ئەو روونی كردەوە، هاووڵاتییان و دەنگدەرانی كورد بۆ ئەوەی لە بەغدا بەرانبەر بە عەرەب، كورد سەنگ و قورسایی هەبێت، باشترە بەشداری هەڵبژاردن بكەن و بچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان، چەند دەنگدەری زیاتر بەشداری بكات، لە بەرژەوەندیی كورددایە.

وەك زیاتر خستیەڕوو، بۆ ناوچەكانی مادەی 140 بەتایبەت بۆ مووسڵ و ناوچەكانی تر، باشترین شت ئەوەیە لایەنەكان هاوكاری یەكتر بكەن، لیستێكی وەك پارتی لە مووسڵ زۆرینەیە، پێویستە لایەنەكانی تر بۆ ئەوەی دەنگی كورد نەفەوتێت، لەوێ دەنگ بدەنە پارتی.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *