نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بوودجەیەکی گەورە بۆ پڕۆژەکانی سلێمانی تەرخانکرا

بوودجەیەکی گەورە بۆ پڕۆژەکانی سلێمانی تەرخانکرا

بە سێ ئاراستەی جیاواز، دەست دەكرێتەوە بە كاركردن لە پڕۆژەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی تەرخانكراوی بە بەشێك لەو پڕۆژانە تەرخان كرد لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان.

لە ماوەی رابردوودا مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی 2021، پارەی بۆ پارێزگاكان تەرخان كرد بۆ جێبەجێكردن و دروستكردنی پڕۆژە، تەواوی بودجەی تەرخانكراو بۆ هەر چوار پارێزگاكە زیاتر لە 349 ملیار دینار بوو.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، راگەیاند، لە هەوڵی دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانن بە سێ ئاراستەی جیاواز، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، دەستپێكردنەوەی چەند پڕۆژەیەكی بۆ سلێمانی بڕیار داوە و بۆ ئەو مەبەستە پارەی تەرخانكراوی بۆ پڕۆژەكان راگەیاندووە.

یەكێك لە ئاراستەكان، ئەو پڕۆژانەن كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، پارەی تەرخان كرد بۆ پارێزگای سلێمانی لە رێی وەزارەتی پلاندانانەوە بە ناوی پڕۆژە بەردەوامەكان، پارەی نەختینەی بۆ دابین كردوون و دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە.

پشكی پارێزگای سلێمانی لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان كە حكوومەتی هەر خۆی تەرخانی كردووە، 114 ملیار دینارە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و هەڵەبجەش 30 ملیار دیناریان بۆ تەرخان كراوە، هەریەك لە هەولێر 128 ملیار دینار، پارێزگای دهۆكیش بڕی 77 ملیار دیناری بۆ تەرخان كراوە، ئەو پارەیەش لە سێكتەری شارەوانی و كارەبا و رێگەوبان و تەندروستی و پەروەردە و كشتوكاڵ خەرج دەكرێن.

“ئاراستەكانی تریش پێكدێن لە پڕۆژە بەردەوامەكان كە لە نێوان ساڵانی 2009 بۆ 2013 كراون و تەواو نەكراون، هەموو ئەوانە لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، كاریان لەسەر كراوە بۆ ئەوەی لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان كە بڕیارە لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە بنێرێت، دەستیان پێ بكرێتەوە.” هەڤاڵ ئەبوبەكر وای گوت.

ئەو باسی لەوەش كرد، بەشی سێیەمی پڕۆژەكان ئەوانەن كە لە پارێزگاوە نێراون بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەوانیش پەسەندیان كردوون، دواتر گەڕێنراونەتەوە بۆ وەزارەتی پلاندانان كە پڕۆژەی نوێن بۆ هەموو سنووری پارێزگای سلێمانی.

ئەو پڕۆژانەی كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگای سلێمانی بڕیاری لەسەر داون، بریتین لە پڕۆژەی خزمەتگوزاری ئاو و ئاوەڕۆ، قیر، باخچە، شۆستە، كارەبا، پەروەردە و كۆنكرێتی كۆڵان و گەڕەكەكان، تەواوی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێوەندیدارن بە ژیانی هاووڵاتییان بۆ ناوچە و شارۆكە و شارەدێكانی سنووری سلێمانی.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *