سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، چیتر ئاماده نیه سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان به‌كوشت بدات و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له رابردودا كراوه دوباره‌ی بكاته‌وه و ده‌شڵێت، ” هیچ هێزێك ناتوانێت له‌جیهاندا ئاسایش له ئه‌فغانستان به‌رقه‌رار بكات”.
جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌كۆشكی سپی رایگه‌یاند، به‌هه‌مو جۆرێك پشتیوانیان له‌حكومه‌تی ئه‌فغانستان كرد و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان پڕ چه‌ك كرد، زیاتر له دو ترلیۆن دیناریان له‌و وڵاته خه‌رجكرد، به‌ڵام سه‌ربازه‌كانیان شه‌ڕیان نه‌كرد و سه‌ركرده‌كانیشیان نه‌یانتوانی خۆیان یه‌كبخه‌ن له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یان و هه‌ڵاتن.هیچ هێزێك ناتوانێت له‌جیهاندا ئاسایش له ئه‌فغانستان به‌رقه‌رار بكات
وتیشی، “هیچ هێزێك ناتوانێت له‌جیهاندا ئاسایش له ئه‌فغانستان به‌رقه‌رار بكات، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌شه كه ئه‌مریكیه‌كان له‌و وڵاته شه‌ڕبكه‌ن له‌كاتێكدا شه‌ڕێكی ناوخۆییه و هێزه‌كانی خۆشیان سه‌ره‌ڕای مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنه‌كان شه‌ڕ ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه نابێت چاوه‌ڕوانی هێزی ئه‌مریكا بن تا 20 ساڵی دیكه‌ش شه‌ڕیان بۆ بكه‌ن”.چیتر ئاماده نیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له رابردودا كراوه، دوباره‌ی بكاته‌وه
باسی له‌وه‌شكرد، چیتر ئاماده نیه ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی له رابردودا كراوه، دوباره‌ی بكاته‌وه و له‌شه‌ڕكردن له‌بری ئه‌فغانیه‌كان به‌رده‌وام بێت، “له‌ئێستاشدا هۆشداری توندمان داوه‌ته تاڵیبان كه نه‌بنه مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان و به‌وردیش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كه‌ین”.زیاتر له 20.000 (بیست هه‌زار) ئه‌فغانی ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌مریكا
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، زیاتر له 20.000 (بیست هه‌زار) ئه‌فغانی ده‌گوازینه‌وه بۆ ئه‌مریكا به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره و پێشتر هاوكار و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانمان بون