نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / بۆچی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی تەقینەوە؟ فڕۆكە بۆردومانی كرد؟

بۆچی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی تەقینەوە؟ فڕۆكە بۆردومانی كرد؟

ئاژانسەكانی هەواڵی عیراق بڵاویانكردەوە، كە لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراو كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە گروپێكی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری پارێزگای نەجەف كراوته‌ ئامانج.

ئاژانسەکان ئەوەشیان زیاد کرد، لە ئاکامی بۆردومانەکان دەنگی تەقینەوەی گەورە لەو کۆگایە دەبیسترێت و دووکەڵێکی چڕ و بەرز بە ئاسمانی ناوچەکە بڵاوبووەتەوە.

هاوکات میدیا نافەرمییەکانی نزیک لە حەشدی شەعبی رایانگەیاند، بۆردومانەکان دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ روویاندا کاتێک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە سێ کاتی جیاوازدا ئەو کۆگایەی کردە ئامانج.

میدیا ناوخۆییەکانی عێراق ئەو هێرشانەیان پشتڕاست کردەوە، بەڵام تا ئێستا زیانە گیانی و ماددی ئاشکرا نەکراون.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *