دوای ئه‌وه‌ی به بڕیاری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لادرا و ته‌مویلی مووچه بووه 100%، بۆ فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ئاشكرا بوو كه له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی ئه‌وانه.
له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان گرووپ و حزبی جیاواز كاریان له‌سه‌ر تێكدانی دۆخی كوردستان ده‌كرد و چاوه‌ڕێی سازشی حكوومه‌ت بوون به جۆرێك كه نه‌توانێ ڕووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌كان ببێته‌وه.
ئێسته هاوكاتی لابردنی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، زۆرێك له‌و گرووپ و حزبانه بێده‌نگن و هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌یه‌وێ وا له خه‌ڵكی بگه‌یه‌نێ كه ئه‌وه منه‌ته و حكوومه‌ت به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانه‌وه ده‌یكات.
كۆمه‌ڵ كه له‌ماوه‌ی رابردوو هه‌وڵی زۆری داوه له ڕێی په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید له به‌غدا ئاگر دژی كوردستان خۆشبكات و چه‌ندان جاریش ئامانجه‌كه‌ی دژی كوردستان بۆ چووه‌ته سه‌ر، به‌ڵام ئێسته جگه له‌وه‌ی كه‌س قسه‌ی لێ وه‌رناگرێ، هیچی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه كه قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، چونكه به بڕیاری لابردی لێبڕینی مووچه سه‌رجه‌م راستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ركه‌وتن.
له دوێنێوه میدیاكانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بوونه‌ته سه‌كۆی چه‌ند كه‌سێك كه به‌رده‌وام قسه له‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و بێ ئومێدی له‌ناو خه‌ڵك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كۆمه‌ڵ ئه‌و سه‌كۆیه‌ی دروست كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وا ده‌ركه‌وێ كه ئۆپۆزسیۆنه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشكرایه كۆمه‌ڵ به ئاره‌زووی خۆی نه‌بووه به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو پرس و به‌شداری له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت پێ نه‌كرا.
هه‌روه‌ك شاره‌زایان پێیان وایه، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌نده‌دا دێته‌وه كه ده‌ڵێ دز ئاره‌زووی بازاڕی شێواو ده‌كات، بۆیه هه‌ركاتێك ره‌وشی كوردستان ئارامی و سه‌قامگیر بێ و گرژی سیاسیی و ئابووری نه‌بێت، كۆمه‌ڵ به هه‌موو جۆرێك په‌لاماری حكوومه‌ت ده‌دات.