سەرەتا / جیهان / شا عەبدوڵڵا: كۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە جێی نیگەرانی زۆر لە ناوچەكە

شا عەبدوڵڵا: كۆماری ئیسلامی ئێران بووەتە جێی نیگەرانی زۆر لە ناوچەكە

شای ئوردن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگه‌یاند: لەم ماوەیەدا چەندین مووشەك لە خاكی سووریا و لوبنانەوە ئاراستەی ئیسرائیل كراون، بەڵام ئامانجیان نەپێكاوە و لەسەر خاكی ئوردن كەوتوونەتە خوارەوە، بەم هۆیەوە نیگەرانی زۆریان هەیە.

ئاماژەشی بەوە داوە كە ماوەیەكە چەندین هێرشی ئەلیكترۆنی دەكرێنە سەر وڵاتەكەی و لەسەر سنوورەكانیش تەقەكردن بە ئاراستەی ئوردن زیادی كردووە، جگه‌ له‌وه‌ش لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیشەوە هێرش كراوەتە سەر ئوردن و دەركەوتووە فڕۆكەكان لەلایەن ئێرانەوە دروست كراون.

گوتیشی وڵاته‌كه‌ی بەردەوام پشتیوانی لە وتوێژ دەكات، بەڵام ماوەیەكە بەهۆی چەند دۆسیەیەكەوە تووشی نیگەرانی زۆر بووین هیوادارین ئەمریكییەكان لەگەڵ لایەنی ئێرانیدا یەكلایان بكەنەوە بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێران ده‌سه‌ڵاته‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌دا نه‌سه‌پێنێت.

بەپەلە

نوێنەری خۆیشی بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان دیاری كردووە

بزوتنەوەی تاڵیبان نوێنەری خۆی بۆ نەتەوەیەكگرتوەكان دیاریدەكات و داواكاریشە رێگە بە وەزیری دەرەوەی بزوتنەوەكە بدرێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *