ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت: له كابینه‌ى نۆیه‌م هه‌نگاوى زۆر باش له بوارى خزكه‌تگوزارى و كارگێڕیی بۆ شارى سلێمانى نراوه.
بارزان حامید، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕاگه‌یاند: خه‌ڵكى كوردستان ئومێدى زۆریان به كابینه‌ى نۆیه‌م و سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌یه، ئه‌و كاته‌شی كه كابینه‌كه ده‌ستى به كاره‌كانى كرد، قه‌یرانێكى زۆر ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كرد، له‌وانه نه‌ناردنى بودجه له‌لایه‌ن به‌غدا و بڵاوبوونه‌وه‌ى چڕی ڤایرۆسى كۆرۆنا وشكه‌ساڵیش ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كابینه‌كه هه‌ر به‌رده‌وام بوو له خزمه‌تكردن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، گوتیشى: ئه‌وه‌ى زۆر گرنگ بوو له‌م كابینه‌یه، پڕۆسه‌ی چاكسازى چووه وارى جێبه‌جێكردنه‌وه، كۆمه‌ڵێك كاری كه‌ڵه‌كه‌بووی پێشتر، له‌م كابنه‌یه به بوێری كاری له‌سه‌ر كرا.
له باره‌ی ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به پارێزگاى سلێمانییه‌وه، ڕای گه‌یاند: چه‌ندان ساڵ بوو كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى به‌ردى بناغه‌یان بۆ دانرابوو، به‌ڵام وه‌ستێندرابوون، شه‌قامى 100 مه‌تریى سلێمانى یه‌كێك بوو له پڕۆژه گرینگه‌كان، كه له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ردى بناغه‌كه‌ى دانرا و ئێستا به به‌رده‌وامی كارى لێ ده‌كرێت و هه‌نگاوى باشى بڕیوه.
سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش: ئه‌م كابینه‌یه، توانیى بودجه‌ى تایبه‌ت بۆ بواره جیاجیاكانى تر‌ى خزمه‌تگوزارى دابین بكا و له بواری رێگه‌وبان و كه‌رتى ته‌ندروستى و ئاو و ئاوه‌ڕۆ له سه‌رده‌مى ئه‌م كابینه‌یه، خزمه‌تێكی زۆر باشی پارێزگاى سلێمانى كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه له سه‌روه‌ختی كابینه‌ی نۆدا، پارێزگاى سلێمانى په‌راوێز نه‌خراوه و له‌م كابینه‌یه‌دا گرنگییه‌كی زۆر به پارێزگای سلێمانی دراوه، هه‌ر له كابینه‌ى نۆیه‌مدا ده‌سه‌ڵاتى كارگێڕى بۆ پارێزگاره‌كان شۆڕ كرایه‌وه و له‌وێشه‌وه بۆ به‌ڕێوبه‌ره گشتییه‌كان، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگى كابینه‌ى نۆیه‌م بوو بۆ خه‌ڵكى شارى سلێمانى.
بەپەلە
مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جێفری پایت یاریدەدەری …