نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شه‌قڵاوه‌.. حكوومه‌ت 17 پڕۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كات

شه‌قڵاوه‌.. حكوومه‌ت 17 پڕۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كات


قایمقامی قەزای شەقڵاوە ئاشکرای کرد، لە سنووری قەزای شەقڵاوە لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر و وەزارەتی شارەوانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆر و ١٥ پڕۆژەی شارەوانی و پێنج پڕۆژەی ئاو جێبەجێ دەکرێت.
ئیبراھیم شێخەڵڵا، ڕایگه‌یاند: “لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەمان ھەیە و کۆی گشتیی پڕۆژەکان ٣ ملیار و ٥٣٥ ملیۆن دینار و لەسەر بوودجەی شارەوانی ١٥ پڕۆژەمان ھەیە و کۆی گشتییەکەی ٣ ملیار و ٢٣٥ ملیۆن دینارە، ئەمەش لەسەر بوودجەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی شارەوانییە.”
قایمقامی قەزای شەقڵاوە گوتیشی: “ئەو پڕۆژانە ھەمووی لە تەندەریندان و ھەندێک ئاڕاستەی کۆمپانیا کراون و بەشێکیشی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەکرێن.”
ئیبراھیم شێخەڵڵا باسی لەوەش کرد: “ھەر لەسەر بوودجەی شارەوانی پێنج پڕۆژەی ئاومان ھەیە بە گوژمەی ٧٢٢ ملیۆن دینار.”
شێخەڵڵا باسی لەوەش کرد: “ئەوەی لەسەر بوودجەی پارێزگای ھەولێر ١٧ پڕۆژەی جۆراوجۆرە لە ھەموو بوارەکان ج\یبەجێ دەکرێت”.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *