نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یه‌كێتی سه‌رباری قاچاخچییه‌تی و دزی سلێمانی خومه‌ت ناكات و ئاسایشی ده‌شێوێنێت

یه‌كێتی سه‌رباری قاچاخچییه‌تی و دزی سلێمانی خومه‌ت ناكات و ئاسایشی ده‌شێوێنێت


ئەو قاچاخچێتییەی كە لە مەرزەكانی سلێمانی دەكرێت، زیانێكی زۆری لە داهاتی گشتی وڵات داوە. سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێی وایە، حزبی دەسەڵاتدار لە سنوورەكە گرنگی بە شارەكە نەداوە، بۆیە سلێمانی بەردەوام داوای خزمەتگوزاری دەكات.

زیاد كاكە رەزا سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، راگەیاند، ئەوانەی قاچاخچێتی دەكەن لە مەرزەكانی سنوورەكە، داهاتەكە بۆ خۆیان دەبەن و ئەو پارەیەی لە قاچاخچێتی مەرزەكان دەستیان دەكەوێت، زیانی زۆری لە داهاتی گشتی وڵات داوە، چونكە لە قاچاخچێتیی خۆیان لە باجی گومرگی رزگار دەكەن و ئەگەر كارەكە بە فەرمی بكرێت، مانگانە و ساڵانە داهاتێكی زیاتر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.

وەك زیاتر خستیەڕوو، یەكێتی لە سلێمانی خۆی بە حزبی دەسەڵاتدار دەزانێت و پارێزگای سلێمانی وەك موڵكی خۆی سەیر دەكات، بەڵام لە رابردوو و ئێستەشدا نەیتوانیوە وەك پێویست خزمەتگوزاری خەڵك بكات، لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا هەرچەندە حكوومەتیان لە دەست بووە، بەڵام نەیانتوانیوە تەنانەت شەقامی 100 مەتریش بۆ سنوورەكە بكەن تا كابینەی نۆ خستیە بواری جێبەجێكردن.

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەوبارەوە گوتی، سلێمانی شارێكە بەردەوام داواكاری هەیە و داوای خزمەتگوزاری دەكات، ئەمە مافی خۆیەتی، چونكە یەكێكە لە شارە پاكەكان لەسەر هەموو ئاستی عێراق، ئەگەر ئەو خزمەتە بكرایە لە رابردوو و گرنگی پێ بدرایە، داوای خزمەتكردن و خزمەتگوزاری نەدەكرد.

باسی لەوەش كرد، لە بەرانبەر ئەو قاچاخچێتییەی كە دەكرێت، نەتوانراوە خزمەتیش بە شارەكە بكرێت، كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێم زۆر زیاتر گرنگی بە سلێمانی داوە و پڕۆژە و خزمەتگوزاری بۆ كردووە.

بەپەلە

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی خەڵكی وڵاتی هیندستان دەستگیر كرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرەوە كەسێكی هیندی دەستگیر كرا كە كاری بازرگانی ماددەی هۆشبەری دەكرد. ئاسایشی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *