نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / په‌رله‌مان ڕازییه‌ كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت زۆرترین خزمه‌تی كردووه‌

په‌رله‌مان ڕازییه‌ كابینه‌ی نۆی حكوومه‌ت زۆرترین خزمه‌تی كردووه‌

سەرۆكی فراكسیۆنی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، هەنگاوەكانی كابینی نۆیەمی حكوومەت لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان بە پێی تایبەتمەندییەكانی هەر وەزارەت و دەستەیەك، جێی رەزامەندی فراكسیۆنەكان و پەرلەمانتارانە.

محەمەد سەعدەدین سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمانی، ڕاگەیاند، دوو ساڵ لەمەوبەر پەرلەمانی كوردستان دەنگی بە كابینەی نۆیەمی حكوومەت داوە، ئێمەش وەك فراكسیۆنی پارتی گەشەپێدانی توركمان دەنگمان پێ دا.

زیاتر گوتی، لەو كاتەوە پێشهاتە نەرێنی و قەیرانی دارایی و پەتای كۆرۆنا رووبەڕووی دنیا بووەتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، هەنگاوەكانی ئەم كابینەیە لە جێبەجێكردنی پرۆسەی چاكسازی و خزمەتگوزاری و هاوئاهەنگی وەزیرەكان لەگەڵ لیژنەكانی پەرلەمان، بەپێی تایبەتمەندییەكانی هەر وەزارەت و دەستەیەك، جێی رەزامەندی فراكسیۆنەكان و پەرلەمانتارانە.

باسی لەوەش كرد، بە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كە داهاتی سەرەكی هەرێمی كوردستانە، پاش رێكخستنی سەرچاوەكانی داهات وەك دەروازە سنوورییەكان و باج و رسوومات و گەشتوگوزار و پێشخستنی بوارەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی، هیوادارین كێشە داراییەكان كۆتاییان بێت و فەرمانبەر مووچەی تەواوی وەربگرن.

ڕوونی كردەوە، هاوئاهەنگی نێوان حكوومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان تاكە فاكتەرە بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و سیستمی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان، ئێستە ئەو هاوئاهەنگییە هەیە.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *