دەزگای زانیاری و دەزگای دژەتیرۆر لە سنووری سلێمانی گۆڕانکارییان تێدادەکرێت و لە سنووری قەڵاچوالانیش جووڵە بە هێز کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ، چەند رۆژێک پێش ئێستا گۆڕانکاری لە هەردوو دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای زانیاری لە سنووری سلێمانی لە لایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان ئەمڕۆش بافڵ تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی دیکەی تایبەتی هەبووە و تێیدا کەسانی نوێ بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی لە هەردوو دەزگاکەدا پێشنیازکراون.
بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان محەممەد تاڵەبانی، بەرپرسی دەزگای زانیاری لە قەڵاچوالان لە کارەکەی لابردووە و ئەژی ئەمینی وەک بەرپرسی دەزگاکە دیاریکردووە.
زانیارییهكان باس لهوهدهكهن،به بڕیاری بافڵ تاڵەبانی، بەرپرسی هێزی دژەتیرۆریش گۆڕدراوە و چەند بەرپرسێکیش دەستگیرکراون، لەوانەش محەممەد تاڵەبانی و خوشکەزایەکی لاهوور شێخ جەنگی.
بڕیارەکەی بافڵ تاڵەبانی ناڕەزایی دروستکردووە و بەو هۆیەشەوە جووڵە بە چەند هێزێک کراوە، لەوانەش هێزی کۆماندۆ و دژەتیرۆر.
سەرچاوەکە بە رووداوی گوت، چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە هەوڵی ئەوەدان دۆخەکە هێوربکەنەوە و رێگەنەدەن هیچ کێشەیەک دروستبێت.