نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د.سامان بەرزنجی: گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت

د.سامان بەرزنجی: گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت

. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم ڕاگەیاند:”پڕۆسەی پێدانی ڤاكسین پێشووەچوونی بەخۆوە بینیوە، زیاتر لە 399 هەزار ژەمەڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنا لەلایەن دانیشتووانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە، لەوانە زیاتر لە 255 هەزار هاووڵاتی كە دەكاتە ڕێژەی (7.8%)ی ئامانج ژەمی یەكەم و زیاتر لە 144 هەزار هاووڵاتی كە دەكاتە ڕێژەی (4.4%) ی ئامانج ژەمی دووەمی ڤاكسینی دژەڤایرۆسی كۆڕۆنای وەرگرتووە”.

ئاماژەی بەوەشدا، “بۆیەكەمجارە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی كیت و پێداویستی تایبەت بە دەستنیشانكردنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای ناسراو بە (زنجیرەی دەلتا) لە هەرێمی كوردستان دابینكرا”.

د.سامان بەرزنجی وتیشی:”پێشبینی هەڵكشانی سێیەم و ئەگەر و گومانی بڵاوبوونەوەی جۆر و زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەكرێت، بەداخەوە جارێكی تر ژمارە و ڕێژەی تووشبووان و نووستن لە نەخۆشخانەكان بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا زیادبووە و دووهێندی هەفتەكانی پێشووە”.

وەزیری تەندروستی هەرێم تكای لە هاووڵاتیان كرد،”ئەو بابەتە بەهەند وەربگرن و ڕێكاری خۆپارێزی بگرنە بەر بە لەبەركردنی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و قەرەباڵغی، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن با هەموومان هاوكار و پاڵپشت بین و ڕێگەبگرین لە هەڵكشانی توندی نەخۆشیەكە و كوردستانمان بپارێزین”.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكردنی گوژمەی پێویست بۆ پڕۆژەی ماستەرپلانی هەڵەبجە دەردەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28/3/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “مەسرور بارزانی، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *