
ئەمڕۆ یەکشەممە 22/11/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مارات ڕاژبادینۆڤ، کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد، لە دیدارەکەدا، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و ڕووسیا کردەوە.
سەرۆکی حکوومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتی ڕووسیا کرد، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتی ڕووسیا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشان دا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.





























