• دەستپێک
  • پەیوەندی
  • دەربارەی ئێمە
چرکە
  • کوردستان
    ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: داعش ته‌واو نه‌بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ماوه‌

    ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێكنەكەوین هێرش دەكەینە سەرى

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازیی مەزڵووم عەبدی، ڕاوێژکاری سەرکۆماری سووریا كرد

    سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە وەزیری گەیاندنی عێراق دەکات

    Trending Tags

    • عێراق
      بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دینار و دۆلار روونكردنەوە دەدات..

      نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار رایگەیاند:

      عەلی زەیدی: کۆکردنەوەی چەکی گرووپە چەکدارەکان تاوەکو 30/6/2027 کۆتایی دێت

      کەتائیبی سەیدولشوهەدا: مەرجی ئێمە تەنیا سەروەریی عێراقە

      سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

    • جیهانی
      تۆم بەڕاک: سەقامگیری بە میرات بەدەست نایەت، بەڵکو لەلایەن ئەو سەرکردانەوە بنیاد دەکرێت کە ڕێگە سەختەکە هەڵدەبژێرن

      باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ژمارەیەک هاووڵاتیمان لە سعودیە دەستگیرکراون

      ئەردۆغان هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز بە توندی سەرکۆنە دەکات

      • باکوری کوردستان
        “ساتێکی تراژیدی؛ یەکێک لە قوتابییە بریندارەکانی هێرشەکەی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا.”

        هاوسەرۆکی دەم پارتی: هەنگاوێک لە هەزار قسە باشترە

        جەودەت یڵماز: پێشهاتەکانی ناوچەکە نیشانی دا دەستپێکردنی پرۆسەی چارەسەری پێویست بوو

        وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا سەردانی دیمەشق دەکەن

        سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

        ئایا تەقاندنی پەنجەکان زیانی هەیە؟

      • رۆژهەڵاتی کوردستان
        گەنجێکی ١٨ ساڵان لە خەودا دایکی و خوشکەکەی کوشت و هەڵات.

        توندوتیژیی خێزانی لە کرماشان؛ مێرمنداڵێک دایکی و خوشکەکەی دەکوژێت

        بەشی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە زانکۆی ئیلام دەکرێتەوە

        چوار خووی رۆژانە کاتژمێری بایەلۆجی تێکدەدەن

        ئایا بۆ جاری دووەم هاوسەرگیریی کردووە؟ روونکردنەوەکەی بخوێنەرەوە

        ئاهەنگێک دەبێتە هۆی مردنی 63 مریشک

        Trending Tags

        • رۆژئاوای کوردستان
          پەرەسەندنی دۆخی حەسەکە: خۆپیشاندانی هاووڵاتییە عەرەبەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە.

          مەزڵووم عەبدی لەگەڵ وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردەی سووریا تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی رۆژئاوای کوردستانیان تاوتوێ کرد

          نۆ هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی کەسێکی باش بۆ هاوسەرگیریی

          شارەزایەکی خێزانی: هەرگیز ئەم شتانە بۆ هیچ کەس باس مەکە

          پێش ئەوەی ژیانی هاوسەرگیریت لەناوببەیت واز لەم رەفتارانە بهێنە

          ‌بۆچی شوێنی قۆپچه‌ی جلوبه‌رگی پیاوان و خانمان جیاوازی هه‌یه‌

          Trending Tags

          • ڕاپۆرت
          • بیروڕا
          • گۆڤاری چرکە

            گۆڤاری چرکە ژمارە 26

            گۆڤاری چرکە ژمارە 25

            گۆڤاری چرکە ژمارە 24

            گۆڤاری چرکە ژمارە 23

            گۆڤاری چرکە ژمارە 22

            گۆڤاری چرکە ژمارە 21

            گۆڤاری چرکە ژمارە 20

            گۆڤاری چرکە ژمارە 17

            گۆڤاری چرکە ژمارە 14

          No Result
          View All Result

                  سەرۆک بارزانی: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەت بکەن

                  نیسان 9, 2025

                  سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 17یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب تیشکی خستە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەشداری لە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکەن.

                  رۆژی چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 17یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب گوتارێکی پێشکێشکرد و تیایدا هەنگاوەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی بە باش وەسفکرد و گوتی: “پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام هێشتا ماوە. وابێت هەرچی زووتر کارەکان تەواوبکەن و کابینەکە دروستبکرێت”.

                  سەرۆک بارزانی کوردستانی بە موڵکی هەموان ناو برد و لەبارەی رۆڵی ئۆپۆزسیۆنیش لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ “با ئۆپۆزسیۆن هەبێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەبێت، رێگەی باشتر پێشانی حکومەت و پەرلەمان بدات. با لاپەڕەیەکی تازە بکرێتەوە”.

                  سەرۆک بارزانی هەبوونی گرفت لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی بە پابەندنەبوون بە دەستوور و ئەو بنەمایان وەسف کرد کە عێراقی نوێیان لەسەر بنیاتنراوە و دووپاتیکردەوە: “لە ساڵی 2005 دەستوورێک بۆ عێراق نووسراوە کە کورد رۆڵێکی سەرەکی تێدا بینی و 85٪ـی خەڵکی عێراق دەنگی پیدا، ئەگەر بەو دەستوورە پابەند بووبان، زۆرێک لەو گرفتانەی خەڵکی عێراق بە گشتی و پەیوەندی هەرێم و بەغدا، روویان نەدەدا”.

                  دەقی گوتاری سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 17یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب:

                  بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

                  میوانە بەڕێزەکان، ئامادەبووانی بەڕێز.. هەمووتان بەخێربێن، زۆر خۆشحاڵین بە هاتنتان و ئومێدەوارم کاتێکی خۆش بەرنە سەر لە هەولێر. زۆر سوپاستان دەکەین بۆ هاتنتان.

                  ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەبینین لە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان 17یەمین پێشانگای کتێب دەکرێتەوە. ئەمە بووە بە نەریتێک کە جێگەی خۆشحاڵیمانە. بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە کاک فەخری کەریم دەکەم و هەروەها سوپاس و پێزانینم بۆ دەزگای مەدا و هەموو ئەو بەڕێزانەی کە ئەرکیان کێشا و ماندوو بوون لە جێبەجێکردنی ئەم بەرنامە رێکوپێکە. ساڵ بە ساڵ دەبینین پێشانگای کتێب بەرەوپێشچوونێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و هەر ساڵێک باشترە لە ساڵی پێشتر. پشت بە خودا ئەم کارە بەردەوام بێت و هەر لە خۆشیدا بتانبینین. هەرچەند دنیا بەرەوپێش بچێت، تەکنەلۆجیا بەرەوپێش بچێت، ئەو فەرموودەی شاعیری گەورەی عەرەب، موتەنەبی وەک حەقیقەتێک بە زیندوویی دەمێنێتەوە کە دەڵێت “وخير جليس في الزمان كتاب”، نرخ و گرنگی کتێب بە هیچ شتێک لاناچێت، بەردەوام دەبێت و هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

                  بە دەرفەتی دەزانم ئەمڕۆ ئاماژە بە چەند بابەتێک بکەم.

                  یەکەم. داکۆکی دەکەینەوە لەسەر پابەندبوونمان بەو فەرهەنگەی کە شانازی پێوە دەکەین، فەرهەنگی پێکەوەژیان، یەکتر قبوڵکردن، ئازادی بیروڕا، ئازادی دین و ئازادی مەزهەب، ئەمانە بنەمایەکن کە بە هیچ شێوەیەک مساوەمەی لەسەر ناکەین، با هەموو کەس ئەمە باش بزانێت.

                  هەروەها دێمە سەر دۆخی ناوخۆی هەرێم، بێگومان دۆخی هەرێم بەدەر نییە لە دۆخی ناوچەکە بە گشتی. لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا کە زۆر لایەن و زۆر کەس وایاندەزانی هەڵبژاردن ناکرێت، یان ئەگەر هەڵبژاردن کرا گرفتی گەورە روودەدات. هەڵبژاردن کرا و بە شایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەو رێکخراوانەی کە هاتبوون، هەڵبژاردنێکی بێگەرد بوو. رەنگە هیچ هەڵبژاردنێک لە دنیادا نەبێت بێ کەموکووڕی بێت، بەڵام بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو، هەڵبژاردنێکی زۆر زۆر باش بوو و ئەنجامەکانیشی دەرکەوت. ئێمە ئێستاش پێمان خۆشە هەموو ئەوانەی کورسیان بەدەستهێناوە، هەر کەسە و بەپێی قەوارەی خۆی، هەموو پێکەوە کابینەیەک دروستبکەین. کوردستان موڵکی هەموومانە و هەمووشمان برای یەکترین. هەموومان کەسی یەکترین، جوان نییە یەکتر بشکێنین، با ئۆپۆزسیۆن هەبێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەبێت، رێگەی باشتر پێشانی حکومەت و پەرلەمان بدات. با لاپەڕەیەکی تازە بکرێتەوە.

                  لێرەدا جارێکی تر داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەشداربن، بەڵام بەرپرسیاریەتی هەرە گەورە دەکەوێتە سەر شانی پارتی و یەکێتی. تاوەکو ئێستا هەنگاوی باشیان ناوە، بەڵام هێشتا ماوە. وابێت هەرچی زووتر کارەکان تەواوبکەن و کابینەکە دروستبکرێت، چوونکە هەروەکوو دەبینین لە دەوروبەرمان و بەگشتی لە دنیا قەیرانی گەورە روویداوە و رەنگە قەیرانی گەورەتریش بەڕێوەبێت. بۆیە تەنیا مەرجی سەرکەوتنی کورد، یەکگرتنی کوردە. بۆ ئەم مەبەستە هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین، پێشنیازی منیش بۆ هەموو لایەنەکان و بەتایبەتی بۆ پارتی و یەکێتی ئەوەیە پەلە بکەن لە دروستکردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

                  لەبارەی دۆخی هەرێم و بەغدا و عێراق بە گشتی، تا رادەیەکی باش کێشەکان لە نێوان بەغدا و هەرێم چارەسەر کراون، بەڵام هێشتا زۆری ماوە. دۆخی عێراقیش لەدوای رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003، عێراقی تازە لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دامەزراوە کە بریتین لە هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان. واتا شەراکەت، تەوازن و تەوافوق. بەداخەوە ئیلتزامی پێ نەکراوە، هاوکات لە ساڵی 2005 دەستوورێک بۆ عێراق نووسراوە کە کورد رۆڵێکی سەرەکی تێدا بینی و 85٪ـی خەڵکی عێراق دەنگی پیدا، ئەگەر بەو دەستوورە پابەند بووبان، زۆرێک لەو گرفتانەی خەڵکی عێراق بە گشتی و پەیوەندی هەرێم و بەغدا هەیانە، روویان نەدەدا. ئێستاش چارەسەری بنەڕەتی گەڕانەوەیە بۆ ئەو سێ بنەمایە و پابەندبوونە بە دەستوور. بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی بە ئێمە بکرێت، ئامادەین. دەبێت هەموو ئەو هێزانەی چ لە هەرێم و چ لە بەغدا، بوێری ئەوەیان هەبێت و دان بە هەڵەکانیاندا بنێن و دیسان لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە بۆ ئەوەی عێراقیش تووشی گرفتی گەورەتر نەبێت. هەروەک دەبینین لە دەوروبەرمان گرفتی زۆر گەورە هەیە و شەڕی گەورە بەڕێوەیە و شەڕی گەورەش روویداوە. ئێمە هیوادارین هەرچی زووتر ئەو شەڕانە کۆتاییان بێت و ئێش و ئازاری ئەو خەڵکە تەواوبێت. چ لە فەلەستین، چ لە لوبنان و لە هەر ناوچەیەکی دیکە. بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە ئەوانەی ئێستا لە بەغدا کاربەدەستن، بە هەموو توانایەک هەوڵ بدەن عێراق تێکەڵاوی ئەو شەڕانە نەبێت.

                  لە کۆتاییدا داوای سەرکەوت بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق و گەلانی ناوچەکە دەکەم و تەمەنای بەختەوەریی، ئاشتی و سەلامەتییان بۆ دەکەم. ئێوەش جارێکی دیکە بەخێربێن سەر چاوان. زۆر سوپاستان دەکەین بۆ هاتنتان و هەر لە خۆشیدابن. زۆر سوپاس.

                  Previous Post

                  كۆشكی سپی: پەیامەكەی ترەمپ ڕوونە، ئێران رێككەوتن نەكات باجەكەی دەدات

                  Next Post

                  بە فەرمانی مەسروور بارزانی ئێزیدییەكان بوونە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت

                  نوێترین هەواڵ

                  بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دینار و دۆلار روونكردنەوە دەدات..

                  بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دینار و دۆلار روونكردنەوە دەدات..

                  تشرینی یەکەم 13, 2026
                  ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: داعش ته‌واو نه‌بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ماوه‌

                  ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: داعش ته‌واو نه‌بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ماوه‌

                  تشرینی یەکەم 13, 2026
                  تۆم بەڕاک: سەقامگیری بە میرات بەدەست نایەت، بەڵکو لەلایەن ئەو سەرکردانەوە بنیاد دەکرێت کە ڕێگە سەختەکە هەڵدەبژێرن

                  تۆم بەڕاک: سەقامگیری بە میرات بەدەست نایەت، بەڵکو لەلایەن ئەو سەرکردانەوە بنیاد دەکرێت کە ڕێگە سەختەکە هەڵدەبژێرن

                  تشرینی یەکەم 12, 2026
                  باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ژمارەیەک هاووڵاتیمان لە سعودیە دەستگیرکراون

                  باڵیۆزخانەی ئەمریکا: ژمارەیەک هاووڵاتیمان لە سعودیە دەستگیرکراون

                  تشرینی یەکەم 12, 2026
                  ئەردۆغان هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز بە توندی سەرکۆنە دەکات

                  ئەردۆغان هێرشی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی ڕیاز بە توندی سەرکۆنە دەکات

                  تشرینی یەکەم 12, 2026
                  ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێكنەكەوین هێرش دەكەینە سەرى

                  ترەمپ: ئەگەر لەگەڵ ئێران ڕێكنەكەوین هێرش دەكەینە سەرى

                  تشرینی یەکەم 12, 2026
                  چرکە

                  چرکە’ دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە.

                  Follow Us

                  نەخشە

                  • باکوری کوردستان
                  • بیروڕا
                  • جیهانی
                  • رۆژئاوای کوردستان
                  • رۆژهەڵاتی کوردستان
                  • ڕاپۆرت
                  • عێراق
                  • کوردستان
                  • گرنگترین هەواڵ
                  • گۆڤاری چرکە
                  • هاوپۆل نەکراو

                  نوێترینەکان

                  بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دینار و دۆلار روونكردنەوە دەدات..

                  بانکی ناوەندیی عێراق، لەبارەی دینار و دۆلار روونكردنەوە دەدات..

                  تشرینی یەکەم 13, 2026
                  ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: داعش ته‌واو نه‌بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ماوه‌

                  ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: داعش ته‌واو نه‌بووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی ماوه‌

                  تشرینی یەکەم 13, 2026
                  • دەستپێک
                  • پەیوەندی
                  • دەربارەی ئێمە

                  © 2026 Fidn Ltd هەموو مەفاکانی پاریزراوە بۆ سەندیکای رۆژنامە نوسانی کوردستان .