نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 47)

کوردستان

مەسرور بارزانی بۆ كۆچی دوایی د. ئاشتی هەورامی پرسەنامەیەكی ڕاگەیاند

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی وەزیری پێشووی سامانە سروشتییەكان ڕاگەیاند. ئەمڕۆ دووشەممە 21/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرسەنامەكەیدا، ڕایگەیاندووە: بۆ کۆچی دوایی د.ئاشتی هەورامی وه‌زيرى پێشووى سامانه‌ سروشتييه‌كانى حكومەتی هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆم ئاراستەی ‌بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. لە پەیامەكەی سەرۆكی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت: بە گەشبینییەوە لە داهاتوو دەڕوانین و کار دەکەین لەپێناو زیاتر پێشخستن و بووژانەوەی ئابووريی کوردستان

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی پاریزگای هەولێر لە چوارچێوەی بەرنامەی ( گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆک وەزیران) ، ئاماژەی بەوە کرد کە بە گەشبینیەوە لە داهاتووی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت و كوردستان سەقامگیریی تێدا بەردەوام دەبێ، پێشكەوتن زیاتر دەبێ، بووژانەوەی ئابووری باشتر دەبێ. ئەمەش دەقی گفتۆگۆکەیە: خۆشحاڵم لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكوومەت بەبۆنەی جەژنی جەمایێ پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە

جەژنی جەمایێ لە تەواوی خوشك و برایانی ئێزدی لە كوردستان و جیهان و میر و بابەشێخ و جڤاتی ڕۆحانی پیرۆز دەكەم و هیوادارم بە خێر و خۆشی جەژن بەڕێبكەن. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوام پشتیوانی مافی ڕەوای ئێزدیان دەبێت و خزمەتكردنی ئەوان و تەواوی چین و توێژ و پێكهاتەكانی كوردستان بە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پارتی هەمووکات چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی بیروڕا جیاوازەکان

J مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان و خاوەنكاری دهۆک کۆبووەوە. ئەمڕۆ شەممە 5/10/2024، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەر و بازرگان و خاوەنكاری دهۆک گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: “پارتی بێمنەتە، چونكە لەو باوەڕەدایە كە وەك حزبێكی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا. لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی چی بە قوباد تاڵەبانی گوت؟

ئەمڕۆ هەینی، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی بابەتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، “لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران کاک قوباد بەرانبەرم بوو بینیم پرۆفایلی گۆڕی و لەسەر پرۆفایلەکەی نوسرابوو دەسەڵاتی خۆسەپێن دەگۆڕین، منیش کۆمێنتێکم  بۆی نوسی کە هەموو بینیتان!”. گوتیشی: لەدواین خولەک و  پێش هەستان لەسەر …

زیاتر بخوێنەوە

“ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی دوو رۆژی نێوان حكوومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق”

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کۆبوونەوەکانی دوو رۆژی رابردووی نێوان حکوومەتی هەرێم و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند “وردەکارییەکان باس کران و لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوولا بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان هەیە.” پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی دارایی، هەژماری من و نەوت باس کران. تیمی تەکنیکیی …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: گەورەترین پڕۆژەی گەشتوگوزاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەلی عەلی بەگ دروست دەکەین

مەسرور بارزانی: گەورەترین پڕۆژەی گەشتوگوزاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەلی عەلی بەگ دروست دەکەین لە وەڵامی پرسیارێكی كەناڵی العربیە، كە “ئایا پرۆژەی خزمەتگوزاری و ژێرخانیتان لە ناوچە چیاییەكان هەیە؟ مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: بەڵێ زۆر پرۆژەی گەورەمان هەیە، تۆ باست لەوە كرد كە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان لە …

زیاتر بخوێنەوە

ئەو دوو كەسەی هێرشیان كردبووە سەر هونەرمەندێكی عەرەب دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو دوو تۆمەتبارەیان دەستگیركردووە كە لە شاری هەولێر هێرشیان كردبووە سەر هونەرمەندێكی عەرەب و گرتەی ڤیدیۆیی هێرشەكەیان بڵاو كردبووەوە. ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاو کرایەوە کە هێرش دەکرێتە سەر هونەرمەندێک بە ناوی (بسمان الخطیب)، دەستبەجێ لەلایەن هێزەکانمانەوە دەست بە ئەنجامدانی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا، باڵیۆزی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی بۆ باڵیۆز دەربڕی، لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوو لایەنە. هەروەها سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی هۆڵەندای کرد، بەتایبەتی لە پشتگیریکردنی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە …

زیاتر بخوێنەوە