ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئۆکتۆبەری 2022، بە ئامادەبوونی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دیداری (پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) کە لەلایەن زانکۆی سۆران و ناوه‌ندی فەڕەنسی بۆ لێكۆڵینه‌وه لە عێراق ڕێکخرابوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو .سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیداره‌كه‌دا گوتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: “بە درێژایی مێژوو زوڵمێکی زۆر …
زیاتر بخوێنەوەمهسرور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و جه‌ختیان لە گرنگی برەودان بە پەیوەندی دۆستانە و بەهێزی نێوان هەرێمی كوردستان و به‌ریتانیا كرده‌وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی (7ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، مه‌سروری بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جەیمس كلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی به‌ریتانیا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا. لە پەیوەندییەکەدا، …
زیاتر بخوێنەوەئۆتۆمبێلێک لە هەولێر تەقییەوە و عەقیدێکی دژە تیرۆری یەکێتی گیانی لەدەستدا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی 32ـی پارک لە هەولێر تەقییەوە، بەپێی زانیارییەکانی چرکە، کەسێک لە ئۆتۆمبێلەکەدا گیانی لەدەستداوە کە ناوی (هاوکار عەبدوڵڵا رەسوول)ـە و تەمەنی 41 ساڵانە. پلەی عەقیدە لە دژەتیرۆی یەکێتی.
زیاتر بخوێنەوەئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکێکی هەولێر تەقییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا
شایەتحاڵێک لە نزیک رووداوەکە بە رووداوی گوت، “لە ماڵەوە بووین، گوێمان لە دەنگێکی بەرزبوو، کە چووین بینیمان ئۆتۆمبێلێک تەقیوەتەوە و کەسێکیش لەنێویدا جێمابوو.”
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت: پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەشێکە لە پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆکی حکومەت گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پاراستن و پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ، بەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بواری پاراستن و داکۆکیکردن لە بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێم و بەهێزکردنی بنەماکانی ئازادیی و دیموکراسی و نەهێشتنی توندوتیژی و …
زیاتر بخوێنەوەئەنجوومەنی وەزیران پێداگیریی خۆی لە جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 5/10/2022، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی فیدراڵی ژمارە 76 ی ساڵی 2012 ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) لایەن …
زیاتر بخوێنەوەلایەنگرانی سەدر هێرش دەکەنەسەر کەناڵی ئەل رابیعە
دوای په‌خشكردنی به‌رنامه‌یه‌كی گفتوگۆ، لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵی ئەل رابیعە کە نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غداد. له كاتی په‌لاماری لایەنگرانی سه‌در بۆ سه‌ر كه‌ناڵه‌كه، لیوا جه‌واد ده‌ڕاجی، به‌ڕێوبه‌ری هێزه‌كانی پاراستنی یاسا برینداربوو. لەئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌تە شوێنی رووداوه‌كه و هه‌وڵیاندا رێگری له چوونی …
زیاتر بخوێنەوەدژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی دەدات
دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو چەکداری پەکەکە کوژران و چەکدارێکی دیکەشیان برینداربوو. لە ڕاگەیەنراوێک دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کرد ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو ڕاشیگەیاند: بەپێی …
زیاتر بخوێنەوەلە سلێمانی تەقە لە ژنێک دەکرێت و گیان لەدەستدەدات
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دیکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە. ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس دەشڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە و ژنەکەش هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە.
زیاتر بخوێنەوەبەرپرسێکی باڵای سوپایی ئێران چەکیدانا و ڕۆشتە پاڵ خۆپێشاندەران
سەروان ئەمیر كە لە ریزەكانی ئەرتەشی ئێرانە، لەو ڤیدیۆیەدا دەڵێ، خەڵك شایانی كوشتن نییە، بۆیە چەكەكانتان دانێن و بچنە پاڵ خۆپێشاندەران. لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئاماژە بەوە دەكات كە بەشێك لەو خەڵكە ناڕازییە هەشت ساڵ شەڕی ئێران و عێراقیان كردووە، بۆ دەبێ بكوژرێن؟ ئەوەیشی خستە ڕووكە سوپا بۆ ئەوە دروست …
زیاتر بخوێنەوە