نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 105)

کوردستان

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆ سەر هەولێر دەكەم

ئەلینا رۆمانۆسكی،باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەكییە كوشندەكانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەم، كە بە بێباكی و بێ جیاوازی هاووڵاتیانی مەدەنییان كردە ئامانج، هەروەها هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆ سەر بنكەی ئاسمانی هەولێر.هەروەها گوتی: هێرشەكانی ئەمدواییە پێشێلكارییەكی ئاشكرای سەروەری عێراقن.كاتژمێر 11:30 شەوی رابردوو سوپای …

زیاتر بخوێنەوە

ڕاگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

کاتژمێر 11:30ی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بوردومان کرد، بەداخەوە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار هاووڵاتیی سڤیل شەهید و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە ڕەوشی تەندروستیی هەندێ لە بریندارەکان ناجێگیرە.سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە، ئەم هێرشە بۆ سەر چەند …

زیاتر بخوێنەوە

له‌ سۆران هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی له‌ ئافره‌تان كردبوو

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پاره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی له‌ چه‌ندان ئافره‌ت كردبوو. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی خەلیفان سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران، بەهۆی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەسێک دەستگیرکرا. ڕاشیگه‌یاند: لەڕێکەوتی 25ی 12ی 2023 دوای …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ یەكشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق كرد.لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ كرا.تەوەریكی كۆبوونەوە، تایبەت بوو بە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، لەمبارەیەوە جەخت لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریا دەكات

ئەمرۆ یەكشەممە 1/14، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە سینگچۆل لیم، كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری كۆریا لە هەرێمی كوردستان كرد.سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێ كرد و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەی بۆ خواست و پشتیوانیی حكومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور.كونسوڵی …

زیاتر بخوێنەوە

ئاشکرا بوو نانەواچیەکەى هەولێر سەر بە کوڕانى کۆسرەت ڕەسوڵە

وردەکارى لە کۆمێنتە ئیدریس مەسعوود شاگردى نانەوایەى هەولێر ، دەرکەوت ئەو ڕەفتارانەى کردنى لەبەردەم میدیاکان بە هاندانى کوڕانى کۆسرەت ڕەسووڵ بووە، بۆ بەلاڕێدا بردنى ڕاى گشتى.دوای ئەوەی لە پێناو قووتی هاووڵاتیاندا لەلایەن مەسروور بارزانییەوە بڕیار درا كە 10 نان یا سەموون بكرێت بە هەزار دینار و لەبەرانبەریشدا بۆ زەرەرمەند نەبوونی …

زیاتر بخوێنەوە

یەکێتیی لە پشدەر ڕەشبگیری سەلەفییەکانی دەستپێکرد

لە کۆمێنت ناو ژمارەیان بخوێنەرەوە جیاواز لەوەی ڕێبەری سەلەفییەکان عەبدولەتیف ، کەسێکی نزیکی بافڵ تاڵەبانییە، هێزەکانی یەکێتیی لەسەر ڕادەربڕین نزیکەی 20 کەسی سەلەفی دەستگیرکراون. سەرچاوەیەکی نزیک لە سەلەفییەکان بۆ چرکە ئاشکرای کرد، لە دەڤەری پشدەر هێزەکانی ئاسایشی یەکێتیی، دەستی کردووە بە گرتنی ئەندامان و هەوادارانی سەلەفییەکان، بەبێ بڕیاری دادگا و …

زیاتر بخوێنەوە

ساڵێکە نەوت ڕادەستى بەغدا کراوە بودجەى کوردستان نانێرێت و جاشەکان بێدەنگن

بۆ جاشەکان خەڵکیان چەواشە دەکرد، وردەکارى لە کۆمێنتە كارزان هه‌ناره‌یی، پارێزه‌ری راوێژكار راگەیاند: “كاتی ئەوەیە خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وانه‌ ڕووبەڕوو بكەنەوە كه‌ كاتی خۆی ده‌یانگوت نه‌وتی كوردستان راده‌ست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌تان له ‌به‌غداوه‌ بۆ بێت! ئەوەتا نزیكەی ساڵێكە هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان وەستاوە و بە كردەییش نەوتی كوردستان رادەستی بەغدا كراوە، …

زیاتر بخوێنەوە

به‌مشه‌وه‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر خرایه‌ خواره‌وه

دژه‌تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد كه‌ به‌مشه‌وه‌ درۆنێكی بۆمبڕێژكراو له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر خراوه‌ته‌‌ خواره‌وه.‌ دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئەمشەو چوارشەم کاتژمێر 20:58 له‌ هه‌ولێر درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندراو خرایە خوارەوە. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌: درۆنه‌كه‌ لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو.

زیاتر بخوێنەوە

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق تاوتوێی واده‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات

موهه‌نه‌د فازڵ عه‌باس یاریده‌ری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ كاروباری هونه‌ری دوێنێ سێشه‌م ڕێكه‌وتی 9/1/2024 نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن كردووه‌ كه‌ تێیدا خشته‌ی واده‌یه‌كی نوێی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دیاری كردووه‌. یاریده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن بۆ كاروباری هونه‌ری داواشی له‌ سه‌رۆكی كۆمیسیۆن كردووه‌ نووسراوه‌كه‌ ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بكرێت …

زیاتر بخوێنەوە