نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق

عێراق

سەرۆک وەزیرانى داهاتوو؛ سەرکردەکانى شیعە بەرانبەر هێڵى دووەم

بەپێی رۆژنامەى “مەدا”ى عێراقى، دوو هێڵى سەرەکى لەناو هاوپەیمانى شیعەدا کێبڕکێ لەسەر پۆستەکە دەکەن کە گرنگترین پۆستە لەناو دەوڵەتى عێراقدا. سەرچاوەکانى ناو پارتە پێکهێنەرەکانى چوارچێوە دەڵێن، هێڵى یەکەم لە سەرکردە دیارەکانى چوارچێوە پێکهاتووە، لەکاتێکدا هێڵى دووەم نوێنەرایەتى هێڵەکانى دیکەى هاوپەیمانێتییەکە دەکەن. دیارترین ناوەکان کە خواستى خۆیان نیشانداوە بۆ وەرگرتنى پۆستى …

زیاتر بخوێنەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی هەڕەشە لەپەرلەمانی عێراق دەكات

سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرو سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعە هەڕەشەی ئەوە دەکات بۆ تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بەجلی حەشدەوە دەچنە پەرلەمانی عێراق تا یاساكە تێدەپەڕێندرێت. هادی عامری، سەرۆکی ڕێکخراوی بەدرو سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی شیعە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، “پەرلەمان لەبەردەم تاقیکردنەوەو ئاڵنگارییەكی مێژویی گەورەدایە بۆ تێپەڕاندنی یاسای حەشدی شەعبی، دور لەهەر …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ هەینی 16ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرسەنامەیەكی بەهۆی كۆچی دوایی بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە:پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو بەهمەن حوسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی گشتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.خوای مەزن …

زیاتر بخوێنەوە

عێراق چوار هەنگاو لەبەرامبەر بڕیارەكانی ترەمپ دەگرێتەبەر

بڕیارەكان بەمشێوەیەیە یەكەم: كاركردن بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، لەرێگەی كردنەوەی دەروازە بۆ دابەشكەران و كۆمپانیا بازرگانییەكانی ئەمەریكا، چالاككردنی بریكارە بازرگانییەكانی عێراق، مامەڵەی ڕاستەوخۆی كەرتە هاوشێوەكان لەگەڵ ئەمەریكا. دووەم: كاركردن بۆ گەشەپێدانی خزمەتگوزارییە بانكییەكان لەنێوان كەرتە بانكیی و ئابورییەكانی عێراق و ئەمەریكا، كە بەشێوەیەك بێت بەرژەوەندی ئابوری هەردوولا …

زیاتر بخوێنەوە

سودانى و ئەحمەد شەرع بۆ یەکەمجار بەتەلەفۆن قسەیانکرد

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هاوبەشدا، پیرۆزبایی لەگەڵ سەرۆک کۆماری سوریا کردوە. هەر لەو پەیوەندیەدا سودانی بەبۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا هیوا و پیرۆزبایی خۆی بۆ گەلی سوریا دەربڕی، جەختی لەسەر هەڵوێستی پتەوی عێراقکردەوەو پیرۆزبایی پێکهێنانى …

زیاتر بخوێنەوە

موقتەدا سەدر: بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن ناكەم تا گەندەڵی هەبێت 

ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه‌، دەڵێت: بەشداریی لە پرۆسەیەکدا ناکەین کە گەندەڵکارانی تێدان و هەژموونی دەرەکی دەستی بەسەر جوومگەکانی دەسەڵاتدا گرتووە. پێنجشەممە 27ـی ئاداری 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی نیشتمانیی شیعه‌، لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەم هەڵبژاردنە هیچ گرنگییەکی نییە، تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی تائیفی و حزبییە. جەختی لەوەش کردەوە، ئێمە …

زیاتر بخوێنەوە

هاوپەیمانییەكان لەنێوان مالیكی و سودانیدا دەجوڵێن؛ چاوەڕێی هەنگاوی سەدر دەكەن

چاوەڕوان دەكرێت هاوپەیمانییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە بە درێژایی دابەش ببن، واتە پەیوەست نەبن بە پێكهاتەیەكەوە و ڕەنگاو ڕەنگ بن لەنێوان هەرسێ پێكهاتە سەرەكییەكەی عێراق، ئەمەش وادەكات هیچ لایەنێك بەبێ ئەوی دیكە نەتوانێت بڕیار بدات و قۆرغكاری بكات. ئەمەش بەوتەی ڕەوتی حیكمە كە عەمار حەكیم سەرۆكایەتی دەكات. هۆكاری یەكلاكەرەوە جوڵەی هەڕەمەكی …

زیاتر بخوێنەوە

روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی ئەیاد عەلاوی

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی،ئەمرۆ یەکشەمە  16 شوباتی 2025  ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی قسەكانی ئەیاد عەلاوی لەبارەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی بڵاو كردووەتەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەیاد عەلاوی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بینیوە بڵاو كراوەتەوە، لە بڕگەیەكی بڕدراو لە گوتارەكەی لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكەن، بەڕێز مەسعوود …

زیاتر بخوێنەوە

سكرتێژی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و وەزیری دەرەوەی عێراق دۆخی سوریا تاوتوێ دەكەن

ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پێشهاتەكانی ناوچەكەو بەتایبەت دۆخی سوریایان تاوتوێ كرد. بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماژەی بەوەداوە، نەتەوە یەكگرتوەكان لەڕێگەی نوێنەری تایبەتی خۆیەوە لە سوریا، بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێری دۆخی …

زیاتر بخوێنەوە

هێرشكرایە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە بابل.. كوژرا و بریندار هەیە

كەمێك پێش ئێستا، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە پارێزگای بابل بیستراوە، دەگوترێ دەنگەكان لە بارەگایەكی حەشدی شەعبی بووە و بەهۆیەوە كوژرا و برینداری لێ كەوتۆتەوە. هێرشەكە كراوەتە سەر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لە باكوری پارێزگای بابل. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، لە هێرشەكەدا ئەندامێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و 3ی دیكەش بریندار بوون. تا ئێستا …

زیاتر بخوێنەوە