نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 9)

کوردستان

مەسرور بارزانی: ئێمە پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەكەین

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا، ڕایگەیاند، كە پێشوازیی لە ڕێككەوتنی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە دەكەن و هیواداریشە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی سەقامگیریی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ـی 10ـی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) پەیامێكی لەبارەی ئاگربەست لە …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9/10/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گریگێی تیڤادار تاکاچ، کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بۆ دەربڕی.کونسوڵی گشتیی نوێی هەنگاریا، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی بڕیارێكی گرنگدا و بۆ 30 ساڵی داهاتوو كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەردەكات

ڕۆژی یەكشەممە 12ى 10ى 2025 گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار واژوو دەكرێت.بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، پڕۆژەی ئاوی دووكان-سلێمانی3 بە گوژمەی (٤٢٣،٨٩٠،٠٠٠) چوار سەد و بیست و سێ ملیۆن و هەشت سەد و نەوەد هەزار دۆلار جێبەجێ دەكرێت.به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گوشتوگوزار، …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ چوارشەممە‌ 8ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ دانيێل كرێبه‌ر باڵيۆزى نوێى ئه‌ڵمانيا له‌ عێراق كرد.   له‌ دیداره‌كه‌دا، سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەربڕی . لای خۆیه‌وه‌، باڵیۆزی ئەڵمانیا …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد

ڕۆژی چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دانیێل كرێبەر باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.لە دیدارەكەدا باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئەڵمانیا ئەوەی دووپات كردەوە كە وڵاتەكەی هاوسۆز و پشتیوانی گەلی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەوروپا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یه‌كه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد . لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا کردەوە. چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات

ئه‌مرۆ چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.لەو دیدارەدا، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخ و دواپێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا . هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوولا هیوایان خواست …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: داهاتووی وڵاتەکەمان لە دەستێکی ئەمیندایە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و دەستبەکاربوونی 25 قوتابخانە و 4 باخچەی ساوایان لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “دڵنیام داهاتووی وڵاتەکەمان لە دەستێکی ئەمیندایە و ئەو قوتابییە چاوگەشانە ئومێدی زۆرم پێیانە کە دەتوانن دەسکەوتی زۆر گەورەتر هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ وڵاتەکەیان بەدەست بێنن”. ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی …

زیاتر بخوێنەوە

هاوڵاتیانى هەڵەبجە: کاروانى ئاوەدانى لەسەر دەستى مەسرور بارزانى بەردەوامە

لە چوارچێوەى گەشەپێدان بە پارێزگاى هەڵەبجە, سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانى بەردەوامە, هاووڵاتییانى هەڵەبجە دەڵێن, کاروانى ئاوەدانى حکومەت واى کردووە هەڵەبجە بە شێوەیەکى بەرچاو بەرەو پێشچوون بە خۆیەوە ببینێت. تاڤان بارزان کچە چالاکوانى هەڵەبجە بە چرکە ڕاگەیاند,” مەسرور بارزانى سەرۆک وەزیران خەمخۆرى ڕاستەقیینەى هەڵەبجەییەکانە و دەبینین لە ساڵ و نیووى ڕابردووە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرا، بە تایبەتی لە هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی …

زیاتر بخوێنەوە